بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، دکتۆر مەسعود پزیشکیان سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران ئەمڕۆ دووشەممە لە پەیوەندییەکی تەلەفوونیدا لە گەڵ بەشار ئەسەد سەرۆک کۆماری سوریا ڕایگەیاند کە ئێران بە وردی چاودێری ڕووداوەکانی ئەم وڵاتە دەکات و لەم پێناوەدا بۆ هەموو هاوکاریکردنێکی حکومەتی سوریا بە ئامانجی تێپەڕاندنی ئەم قەیرانە ئامادەیە.
پزیشکیان وتی: سوریا قۆناغی دژوارتر لەمەی ئێستای تێپەڕاندووە و ئەمجارەش بە سەر پیلانەکاندا زاڵ دەبێت.
سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران وتی: بە هاوکاری و پەیوەندی لە گەڵ وڵاتانی ئیسلامی، هەوڵەکانی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ تێکدانی یەکڕیزی و یەکگرتوویی نێوان موسڵمانان و پەرەپێدانی ناسەقامگیری و تیرۆریزم لە ناوچەکە ڕوبەڕوی شکست دەکەینەوە./.