بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، توێژینەوە نوێیەكان دەریانخستووە، چوون بۆ ھۆڵی وەرزش و ڕۆیشتن بە پێ پێش نانخواردنی بەیانیان و بە گەدەی خاڵی، زۆرێك لە چەورییەكان دەسوتێنێت و ڕێگرێكی باشە لە زیادبوونی كێشی لەش.
ئەنجامدانی وەرزش لە نیوەڕوان و دوای نانخواردنی بەیانیان لە گەڵ ئەنجامدانی وەرزش لە پێش نانخواردنی بەیانیان جیاوازییەكی بەرچاوی ھەیە، لە ماوەی شەش ھەفتەدا دەركەوت ئەوانەی بەشدارییان لەو توێژینەوەدا كردووە لەو كەسانەی دوای نانی بەیانیان وەرزشیان ئەنجامداوە بە ڕێژەی زیاتر لە كیلۆیەك كێشیان زیادی كردووە، ئەمە لە كاتێكدا ئەوانەی پێش نانخواردنی بەیانیان ھەمان ئەو وەرزشەیان ئەنجامداوە زۆرێك لە چەوری لەشیان لەدەستداوە.
وەرزشكردن لە بەیانییەكی زوودا ڕێگرە لە زیادبوونی كێش، ھەروەك زۆرێك لە كێش دادەبەزێنێت، ھاوشێوەی ئەو توێژینەوەی دەیخاتەڕوو كە ئەنجامدانی وەرزش پێش خواردنی ژەمی بەیانییان دەبێتە ھۆی لەدەستدانی ڕێژەیەكی بەرچاو لە چەوری لەش.
ستراتیژی نمونەیی بۆ ڕێگری لە زیادبوونی كێش، بریتییە لە ڕێكخستنی نێوان سیستەمێكی خۆراكی تەندرووست و ھاوسەنگ لە پاڵ شێوازێكی چالاكی جەستەییدا./.