بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی بە گێڕانەوە لە کەناڵی ئەلعالەم، گرووپێک لە ڕاوێژکارانی باڵای سەربازیی ئێران بە سەرپەرشتی سەید جەواد غەفاری بە ئامانجی هاوکاریکردنی حکومەتی سوریا لە شەڕی بەرەنگاربوونەوەی گرووپە تیرۆریستییەکان گەیشتنە دیمەشق.
ناردنی ئەو گرووپە لە شارەزایانی ئێرانی بۆ سوریا لە چوارچێوەی ڕێکەوتنی هاوکاری سەربازی، ئەمنی و سیاسی نێوان هەر دوو وڵاتە.
لیوا سەید جەواد غەفاری کە سەرپەرشتی گرووپی ڕاوێژکارانی ئێرانی لەم قۆناغەدا دەکات، کەسێکە کە پێشتر فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنی ئازادکردنی حەلەبی لە دەستی تیرۆریستان لە ساڵی 2017 لە ئەستۆ بووە و هەروەها لە شەڕەکانی ئازادکردنی ناوچەکانی وەک پالمیرا، دەیرەزۆر، ئەلبوکەمال و ….. ڕۆڵی بەرچاوی هەبووە./.