بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ماجد ئەنساری جەختی لە سەر دۆزینەوەی ڕێگاچارەیەکی گشتگیر بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی سوریا کردەوە و ڕایگەیاند کە هەڵوێستی دەوحە لە بەرامبەر ئەم قەیرانە، هەڵوێستێکی ڕوون و ڕاشکاوانەیە و لە پێناو بەرگری لە بەرژەوەندییەکانی گەلی سوریایە.
ناوبراو وتی: بە بڕوای قەتەر، قەیرانی سوریا بە ڕێگای سەربازی چارەسەر ناکرێت.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی قەتەر جەختی لە سەر پاراستنی خەڵکی مەدەنی لە کاریگەرییەکانی شەڕی سوریا کردەوە و ڕایگەیاند کە دەبێت ئەم قەیرانە بە ڕێگایەکی گشتگیر بۆ هەمیشە چارەسەر بکرێت./.