بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، نووسینگەی سەرۆک کۆماری تورکیا هەواڵی پەیوەندییەکی تەلەفوونی نێوان ڕەجەب تەیب ئەردۆغان و ڤلادیمیر پوتین سەرۆک کۆماری ڕووسیای ڕاگەیاندووە و سوریا تەوەری سەرەکی وتووێژەکانی هەر دوو سەرۆک کۆمار بووە.
ئەردۆغان ڕایگەیاندووە کە دەبێت کەشێکی لەبار بۆ دیپلۆماسی لە ناوچەکە دابین بکرێت.
ناوبراو ڕایگەیاندووە کە دەسەڵاتی سوریا دەبێت قۆناغی چارەسەری سیاسی دەست پێبکات.
کۆشکی سەرۆکایەتی ڕووسیاش ڕایگەیاندووە کە پەیوەندییە تەلەفوونییەکە لە سەر داوای لایەنی تورکی بووە.
پوتین لەو پەیوەندییە تەلەفوونییەدا بە ئەردۆغانی ڕاگەیاندووە کە دەبێت دەسدرێژییە تیرۆریستییەکانی سوریا لە زووترین کاتدا ڕابگیرێت./.