بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەرچاوە عێراقییەکان ڕایانگەیاندووە کە محەممەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی ئەم وڵاتە لە سەر ڕووداوەکانی سوریا هۆشداریی داوەتە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان و پێی ڕاگەیاندووە کە عێراق بە تەنیا بینەری ڕووداوەکانی سوریا نابێت و موڵەتی دووبارەبوونەوەی ئەزموونی ڕابردووی تیرۆریزم نادات.
هاوکات قاسم ئەعرەجی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق جەختی لە سەر هەڵوێستی وڵاتەکەی بۆ ڕەتکردنەوەی هێرشە تیرۆریستییەکانی سوریا و پشتیوانیکردنی حکومەتی دیمەشق کردووەتەوە.
ئەعرەجی لە چاوپێکەوتنی باڵیۆزی ئەمریکا لە بەغدا ڕایگەیاند کە بەغدا بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم، پشتیوانی لە حکومەتی سوریا دەکات./.