بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سراجەدین مێهرەدین وەزیری دەرەوەی تاجیکستان، جەیحون بایرامۆف وەزیری دەرەوەی ئازەربایجان و ئەحمەد قوربانۆف جێگری وەزیری دەرەوەی تورکمانستان لە پەراوێزی بیست و هەشتەمین کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی ئەندام لە ڕێکخراوی هاوکارییە ئابورییەکان (ئیکۆ) لە گەڵ سەید عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران لە شاری مەشهەد کۆبوونەوە.
بیست و هەشتەمین کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئەندام لە ڕێکخراوی ئیکۆ ئەمڕۆ سێ شەممە 3 ی کانوونی یەکەمی 2024 لە شاری مەشهەدی ئێران بەڕێوەچوو./.