بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەو سەرچاوەیە ڕایگەیاندووە کە گرووپەکانی خۆڕاگریی عێراق لە ئێستادا بەشێکی زۆری کات و وزەی خۆیان بۆ چاودێری و بەدواداچوونی وردی ڕووداوەکانی سوریا تەرخان کردووە و بە پێی چالاکی 17 دەزگای هەواڵگری ڕۆژئاوا بۆ پشتیوانیکردنی گرووپی تیرۆریستی تەحریری شام لەم وڵاتەدا، ئاگاداری ئەم مەترسییەن.
ئەو سەرچاوەیە ڕایگەیاندووە کە ئەفسەرەکانی وڵاتانی ڕۆژئاوا لە 5 بنکەی سەربازیدا بۆ بەکارهێنانی درۆن و جێبەجێکردنی پلانی تیرۆری بەرپرسانی باڵای ئەمنی و سەربازی، مەشق و ڕاهێنانیان بە تیرۆریستانی تەحریری شام کردووە.
ڕاشیگەیاندووە کە گرووپەکانی خۆڕاگریی عێراق هێشتا بڕیاری ناردنی هێزیان بۆ سوریا نەداوە، بەڵام لە هەر هەلومەرجێکدا هەندێک بنەمای نەگۆڕیان هەیە کە لەبەرچاوی دەگرن./.