بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، دکتۆر مەسعود پزیشکیان لە چاوپێکەوتنی ژانگ هو چینگ جێگری سەرۆک وەزیرانی چین، جەختی لە سەر جێبەجێکردنی ڕێکەوتنی هەمەلایەنەی نێوان هەر دوو وڵات کردەوە و وتی: لە کۆبوونەوەم لە گەڵ شی جین پینگ لێک تێگەیشتنی باشمان هەبووە و سەردانەکەی بەڕێزتانیش بۆ تاران لە پێناو بەدواداچوون بۆ ئەو لێک تێگەیشتنانە پیشاندەری ئیرادەی حکومەتی چینە بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکان لە گەڵ ئێران.
پزیشکیان بە ئاماژە بە سیاسەتی پاوانخوازی و تاک جەمسەریی ئەمریکا، وتی: بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەم سیاسەتە، هەوڵی بەرفراوانترکردنی پەیوەندییەکان لە گەڵ ڕووسیا و چین دەدەین.
جێگری سەرۆک وەزیرانی چینیش لەو چاوپێکەوتنەدا ڕایگەیاند کە ئێران وڵاتێکی گرنگ و گەورەی ناوچەکەیە و ڕۆڵی بەرچاو و ئەرێنیی لە ئاستی نێودەوڵەتیدا هەیە.
ژانگ هو چینگ وتی: ئێران بۆ چین هاوبەشێکی ستراتیژییە تێڕوانینی ئێمە پەرەپێدان و پتەوکردنی پەیوەندییەکی درێژخایەن و ستراتیژییە./.