بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەید ڕەزا سەدرحوسێنی سەبارەت بە ڕووداوەکانی حەلەب لە سوریا، وتی: یەکێک لە بابەتە سەرەکییە پەیوەندیدارەکانی دۆخی سوریا، ڕۆڵی ڕژێمی زایۆنیستییە، بە واتایەکی دیکە دەتوانین ئەم سێگۆشەی عیبری، وڵاتانی ڕۆژئاوا و تورکیایە ببینین.
ناوبراو وتی: لە ڕاستیدا پشتیوانی سەرەکی تیرۆریستانی تەحریری شام لە ڕووداوەکانی ئەم دواییەدا ئەمریکییەکان و ڕژێمی زایۆنیستین، پەیوەندی نێوان بەرپرسانی ڕژێمی زایۆنیستی و سەرکردەکانی ئەم گرووپە تیرۆریستییە بۆ هەمووان ئاشکرا بووە و تەنانەت سەرچاوە میدیاییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی دانیان بەمەدا ناوە.
سەدرحوسێنی وتی: ئەگەرچی ڕژێمی زایۆنیستی لە تاوانەکانی داعش لە ساڵی 2012 تا 2015 لە ڕووخاندنی دەسەڵاتی سوریا و دابەشکردنی ئەم وڵاتەدا سەرکەوتوو نەبوو، لە ئێستادا دیسانەوە هەمان ئامانج پەیرەو دەکات و دەیەوێت پەیوەندی سوریا و خۆڕاگریی لوبنان نەمێنێت.
ئەو شارەزایەی کاروباری ناوچەکە وتی: ڕژێمی زایۆنیستی لە زۆربەی کاتەکاندا بە نهێنی کارەکانی دەکات و ئەمەش وایکردووە لە لە دامەزراوە نێودەوڵەتییەکاندا لێپرسینەوەی لە گەڵدا نەکرێت./.