بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەو کۆبوونەوە بە سەرپەرشتی محەممەد ڕەزا عارف جێگری یەکەمی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران و ژانگ هو چینگ جێگری سەرۆک وەزیرانی چین لە تاران بەڕێوەچوو.
کۆبوونەوەکە بۆ تاوتوێکردنی ڕێگاکانی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان ئێران و چین بە تایبەت لە بواری ئابوری و بازرگانی بووە.
هەر دوو لا جەختیان لەوە کردووەتەوە کە ئێران و چین وەک دوو وڵاتی گرنگ و گەورەی ئاسیا کە کاریگەری زۆریان لە سەر ئاشتی و ئاسایشی ناوچەکە هەیە، هاوکاری و هاوئاهەنگی خۆیان زیاتر بکەن./.