ئەمڕۆ پاش تێپەڕبوونی چەندین ساڵ هەمان بەکرێگیراوانی ئەمریکی و زایۆنیستی بە هۆی ڕەتکردنەوەیان لە لایەن خەڵک و لە ترسی سزادانیان، لە کاتێکدا هەندێک لەوان بە ناوی شۆڕشگێڕانی سوریا ناو دەبەن، بە ناو و نازناوی نوێوە گەڕاونەتەوە، بەڵام بە هەمان بیرکردنەوە و ئایدۆلۆژیای تیرۆریستی و لە پێناو خزمەتکردنی سیاسەتەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە.
ئەم بەکرێگیراوانەی ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنیستی، تیرۆریستانێکن کە تەنانەت زۆربەیان شارەزاییان لە زمانی عەرەبیدا نییە. چۆن دەتوانن ئەوان ببنە شۆڕشگێڕانی سوریا و کامن ئەو سورییانەی کە سوریا ناناسن؟
پرسیارێک کە لێرەدا گرنگە، ئەوەیە کە ئەگەر ئەم گرووپانە بە ناوی ئیسلامەوە چالاکی دەکەن، بۆ وازیان لە ئازادکردنی قودس لە ژێر دەستی ڕژێمی زایۆنیستی هێناوە و لە سوریا سەرقاڵی ڕووخاندنی مێژووی ئیسلامی ئەم وڵاتەن؟ و خەڵکی سوریا بە بیانووی ئەم گرووپ و ئەو گرووپەوە قوربانی دەکەن؟
جێی وەبیرهێنانەوەیە، کاتێک کە تیرۆریستانی چەکدار ڕێکەوتنی کەمکردنەوەی ئاڵۆزییەکان یان هەمان ڕێکەوتنی ڕەوتی ئاستانەیان پێشێلکرد، چەندین گرتەی ڤیدیۆیی لە ژمارەیەک تیرۆریستی بیانی بڵاو کرایەوە کە بە زمانی ئیتالی، ئۆزبەک، بەریتانی و فەرەنسی قسەیان دەکرد و بە ناوی شۆڕشگێڕانی سوریاوە هەڕەشەیان لە حکومەتی دیمەشق دەکرد.
ئەم پیلانگێڕییە پاش شکستی ڕژێمی زایۆنیستی لە گەیشتن بە ئامانجەکانی شەڕی غەززە و لوبنان دێت و دەیانەوێت لە سوریاوە تۆڵە لە بەرەی خۆڕاگری بکەنەوە کە بە دڵنیاییەوە ئەم پیلانەش شکست دێنێت./.