بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ ڕایگەیاندووە کە دەبێت بزانرێت کیلیان ئێمباپێ خاوەنی بیرێکی ڕوون و عەقڵیەتێکی بەهێزە کە بتوانێت مامەڵە لە گەڵ گوشارەکاندا بکات، لە بەر ئەوەی کە ڕیال مەدرید پاریس سانجێرمان نییە.
ناوبراو ڕایگەیاندووە کە ئەگەر ئێمباپێ لە ڕیال مەدرید بڕوات، یانەکە هەر بە بەهێزی دەمێنێتەوە، لە بەر ئەوەی کە یانەکە خاوەنی تیپێکی نایاب و یاریزانانی ناوازەیە./.