بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڕۆژنامەی جروزاڵم پۆست ئەگەرچی بانگەشەی ئەوەیکردووە کە حزبوڵڵای لوبنان لەم شەڕەدا زیانی زۆری بەرکەوتووە، بەڵام ڕایگەیاندووە کە سەرقاڵی خۆڕێکخستنەوە و بەهێزبوونەوەیە.
ڕۆژنامەکە ڕاگەیاندووە کە دەزگا هەواڵگرییەکانی ئەمریکا بەوە گەیشتوون کە حزبوڵڵای لوبنان سەرقاڵی خۆڕێکخستنەوەیە و لەم ماوەیەدا ئەندامی نوێی زۆری وەرگرتووە.
جروزاڵم پۆست کە حزبوڵڵا هەوڵی دۆزینەوەی ڕێگای نوێی بەدەستهێنانی چەک لە دەرەوەی لوبنان دەدات.
ئەو ڕۆژنامەیە ڕایگەیاندووە کە حزبوڵڵای لوبنان لەناو نەچووە و پێکهاتەکەی بە شێوازێکە کە هیچ کات بە تەواوی لەناو نابرێت./.