بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، کۆمەڵەی زانایانی سوننەی عێراق ڕایگەیاندووە کە سوننەی عێراق نەک تەنیا ناکەونە داوای دوژمنان، بەڵکوو ئەگەر پێویست بکات دەچنە ناو شەڕی کەرامەت و شەرەفەوە لە دژی تیرۆریستان.
لە بەیاننامەیەکی کۆمەڵەی زانایانی سوننەی عێراقدا هاتووە کە سوننەکانی عێراق وڵاتەکەیان دەخەنە سەر چاوی خۆیان و ئەگەر پێویست بکات لە گەڵ تەکفیرییەکان دەچنە شەڕی کەرامەت و شەرەفەوە و جارێکی دیکە بە دڵنیایی تەواوەوە ڕادەگەێندرێت کە ئەوان ئاگاداری ڕاستییەکانن و ناکەونە داوای دوژمنانەوە بۆ هەڵگیرسانی شەڕی تاییفی./.