بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بەسام سەباغ وەزیری دەرەوەی سوریا کە سەردانی بەغدای کردووە، لە گەڵ فوئاد حوسێن وەزیری دەرەوەی عێراق کۆبووە.
هەر دوو لا لەو کۆبوونەوەدا دوایین گۆڕانکارییە ئەمنییەکانی سوریا و ڕێگاکانی هاوکاری هاوبەشیان تاوتوێ کرد.
وەزیری دەرەوەی عێراق نیگەرانی وڵاتەکەیی لە سەر ڕووداوەکانی سوریا دەربڕی و وتی: عێراق بە وردی چاودێری دۆخی ئێستای سوریا دەکات، لە بەر ئەوەی کە ئەم پرسە کاریگەری ڕاستەوخۆی لە سەر ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە هەیە.
لە لایەکی دیکەوە، وەزیری دەرەوەی سوریا وتی کە ڕووداوەکانی ئێستا هەڕەشەیەکی جیدین لە سەر ئاسیاشی ناوچەکە بە گشتی.
وەزیرانی دەرەوەی عێراق و سوریا هەروەها جەختیان لە سەر پاراستنی ئاسایشی ناوچەکە کردەوە./.