بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، جەعفەر حوسێنی لە وەڵامی وتەکانی ئەبومحەممەد جۆلانیدا وتی: پێش ئەوەی کە ئاغاکانت فێری کوشتنی کەسانی بێ تاوان و ئاوارەکردنی خەڵکی زوڵملێکراوت بکەن، پێویست بوو فێری ئەوەیان بکردایای کە چۆن قسە لە گەڵ عێراق و گەلەکەیدا بکەیت.
ناوبراو وتی: لەوانەی لە پایتەختەکانی خراپەکاری و سازشکردن لە گەڵ ڕژێمی زایۆنیستی هانت دەدەن پرسیار بکە کە ئەگەر کەتیبەکانی حزبوڵڵا بڕیاری چوونە ناو شەڕەکە بدات، چی بە سەر خۆت و بەکرێگیراوانی زایۆنیستدا دێت.
حوسێنی بە ئاماژە بە خەونی دامەزراندنی حکومەتی زاڵمی جۆلانی، جەختیکردەوە کە تێکۆشەران بە باشترین شێواز ئاگاداری گرنگی سوریان بۆ ئێستا و داهاتووی عێراق و جیهانی ئیسلام بە گشتی./.