بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەید عەبدولمەلک بەدرەدین حوسی لە وتاری هەفتانەی خۆیدا ڕایگەیاند کە ئەمریکا و ڕژیمی زایۆنیستی چەکی نوێیان لە دژی خەڵکی غەززە بەکارهێناوە و ئەم ناوچەیان کردووەتە شوێنی تاقیکردنەوەی چەکە کوشندەکانی خۆیان.
ناوبراو وتی: زیانە مرۆییەکانی شەڕی سەپێندراوی ڕژێمی زایۆنیستی لە دژی کەرتی غەززە تا ئێستا گەیشتووەتە زیاتر لە 180 هەزار شەهید و بریندار و دیل، زۆربوونی تاوانەکانیش لە 14 مانگی ڕابردوو لە ئاستێکدا بووە کە هەندێک لە زایۆنیستەکان دانیان بە تاوانی کۆمەڵکوژی و پاکتاوی نەتەوەییدا ناوە.
سەرۆکی ئەنساروڵڵا وتی: دوژمن بەردەوام لە برسێتی وەک چەکی لەناوبردن کەڵک وەردەگرێت و ڕێگری لە گەیشتنی هاوکارییە مرۆییەکان بۆ غەززە دەکات./.