بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەید عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە گەڵ محەممەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆبووە.
محەممەد شیاع سودانی لەو کۆبوونەوەدا ڕایگەیاند کە هەڵوێستی فەرمی عێراق، یەکڕیزی و ئاسایش و سەقامگیری سوریایە.
ناوبراو ڕایگەیاند کە عێراق بەردەوام دەبێت لە هەوڵە دیپلۆماسییەکان لە پێناو کۆتاییهێنان بە قەیرانی سوریا بە هۆی کاریگەرییە دیارەکانی لە سەر ئاسایشی ئەم وڵاتە.
سەرۆک وەزیرانی عێراق هەروەها ڕایگەیاند کە ئەوەی لە سوریا ڕوو دەدات، لە ڕووداوەکانی غەززە و لوبنان جیاناکرێتەوە و بووەتە هەڕەشەیەک لە سەر ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە بە گشتی./.