بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، شێخ نەعیم قاسم رۆژی پێنج شەممە 5 ی کانوونی یەکەمی 2024 لە وتارێکدا ڕایگەیاند کە دوژمن لە ڕێگای هێرش و تاوانە دڕندانەکانی خۆی هەوڵی لەناوبردنی خۆڕاگریی دەدا، بەڵام لە هەمان سەرەتاوە تووشی شکست بوو.
ناوبراو وتی: ماوەی 64 رۆژ بەردەوام بە خۆڕاگری و بەخشینی شەهیدان و گیانفیدایی خەڵک و هێزەکانمان، ڕوبەڕوی دوژمنی زایۆنیستی بووینەوە.
شێخ نەعیم قاسم وتی: سێ هۆکار بوونە هۆکاری سەرکەوتنی حزبوڵڵا و گەلی لوبنان لەم شەڕەدا کە بریتی بوون لە، یەکەم: هەبوونی هێزی خۆڕاگر و گیانفیدا لە گۆڕەپانی شەڕ و بەردەوامبوونی ئەوان. دووەم: خوێنی شەهیدان و لە سەروی ئەوانەوە خوێنی شەهید سەید حەسەن نەسروڵڵا کە بووە هۆی بەردەوامبوونی ڕێگای تێکۆشان. سێهەم: خۆڕاگری خۆیی ڕێکخستەوە.
ناوبراو وتی: خۆڕاگری ئێمە بەردەوامە و وەک خۆی ماوەتەوە و لە داهاتووشدا زیاتر دەبێت.
ئەمینداری گشتی حزبوڵڵای لوبنان سەبارەت بە دۆخی سوریا وتی: ڕووداوەکانی سوریا پیلانێکی هاوبەشی ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنیستییە و هۆکارەکەشی بۆ شکستەکەی ئەوان لە غەززە و لوبنان دەگەڕێتەوە.
شێخ نەعیم قاسم وتی: لە گەڵ سوریا بۆ شکستی ئەم پیلانە دەمێنینەوە.
ناوبراو بەرامبەر بە وڵاتانی عەرەبی وتی: دەبێت بزانن کە هەر سەرکەوتنێکی ڕژێمی زایۆنیستی، بە واتای شکستێکە بۆ ئێوە، نەک شکست بۆ فەڵەستین و لوبنان و سوریا و ئەمەش کاریگەری لە سەر وڵاتانی ئێوە دادەنێت./.