بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەید عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە گەڵ فوئاد حوسێن وەزیری دەرەوەی عێراق کۆبووە.
سەید عەباس عێراقچی لەو کۆبوونەوەدا وتی: ئاڵۆزی و ناسەقامگیری سوریا بە هەڕەشەیەک لە سەر تەواوی وڵاتانی ناوچەکە دادەنرێت، لە بەر ئەوەی کە گرووپە تیرۆریستی و تەکفیرییەکان بە پشتیوانی ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنیستی پلانێکی درێژخایەنیان بۆ ناسەقامگیری ناوچەکە هەیە.
ناوبراو جەختی لە سەر گرنگی ڕاوێژ و وتووێژی بەردەوامی نێوان وڵاتانی ناوچەکە بە مەبەستی ڕێگری لە پەرەسەندنی ئاڵۆزییەکانی سوریا کردەوە.
وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: گەل و حکومەتی عێراق کە ئەزموونێکی زۆریان لە میانەی بەرەنگاربوونەوەی کاریگەر لە گەڵ گرووپی تیرۆریستی داعشدا هەیە، هەڕەشەی تیرۆر و مەترسییەکانی زۆر هەستپێکراوە و لەم پێناوەدا ئێران و وڵاتانی دیکەی ناوچەکەش دەبێت ئامادەیی هاوکارییان بۆ ڕوبەڕوبونەوەی ئەم قەیرانە هەبێت.
فوئاد حوسێن وەزیری دەرەوەی عێراقیش لە درێژەی ئەو کۆبوونەوەدا جەختی لە سەر هەڵوێستی وڵاتەکەی بۆ پشتیوانیکردنی یەکپارچەیی خاکی سوریا کردەوە و ڕایگەیاند کە عێراق جموجوڵێکی بەرفراوانی دیپلۆماسیی لە ئاستی ناوچەکە و جیهان بۆ بەرەنگاربوونەوەی گرووپە تیرۆریستییەکان دەستپێکردووە./.