بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سێرگێی لاوڕۆڤ وەزیری دەرەوەی ڕووسیا وتی کە مۆسکۆ زانیاری تەواوی لە سەر ئەو لایەنانە هەیە کە پشتیوانی گرووپە تیرۆریستییەکان لە سوریا دەکەن.
ناوبراو وتی: دەمانەوێت لە گەڵ هاوبەشەکانمان سەبارەت بەم بابەتە و چۆنیەتی پچڕانی هاوکارییە دارایی و سەربازییەکان بۆ گرووپە تیرۆریستییەکانی سوریا ڕاوێژ بکەین.
وەزیری دەرەوەی ڕووسیا وتی: زانیارییەکان بە دیاریکراوی ئاماژە بە ئەمریکا و بەریتانیا و لایەنەکانی دیکە دەدات و ئیسرائیلیش گرنگی بە تێکچوونی دۆخی سوریا دەدات تا سەرنجی وڵاتانی جیهان لە سەر کەرتی غەززە نەمێنێت.
سێرگێی لاوڕۆڤ بە ئاماژە بە کۆبوونەوەی داهاتووی لە گەڵ وەزیرانی دەرەوەی ئێران و تورکیا وتی: وتووێژەکان لە سەر پێویستی گەڕانەوە بۆ جێبەجێکردنی ڕێکەوتنی ئیدلب دەبێت، لە بەر ئەوەی کە ناوچە کەمتر ئاڵۆزەکان بوونە شوێنی جموجوڵی گرووپە تیرۆریستییەکان بۆ داگیرکردنی حەلەب./.