بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەید عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران ئەمڕۆ هەینی سەردانی بەغدای کرد.
وەزیری دەرەوەی سوریاش لە عێراقە و بڕیارە کۆبوونەوەیەکی سێقۆڵی بە بەشداری وەزیرانی دەرەوەی ئێران، سوریا و عێراق بەڕێوە بچێت.
کۆبوونەوەکە تایبەتە بە تاوتوێکردنی دۆخی ئێستای سوریا و داگیرکردنی حەلەب و بەشێک لە ناوچەکانی دیکەی ئەم وڵاتە لە لایەن گرووپی تیرۆریستی تەحریری شامەوە کە لە لایەن ئەمریکا، ڕژێمی زایۆنیستی و چەند وڵاتێکی ناوچەکەوە پشتیوانی دەکرێت./.