بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، شاندێکی حەماس بە سەرپەرشتی موسا ئەبومەرزوق لە شاری دەوحەی قەتەر لە گەڵ میخائیل بوگدانۆف جێگری وەزیری دەرەوەی ڕووسیا کۆبووە و لەو کۆبوونەوەدا چۆنیەتی گەیشتن بە ڕێکەوتنی هەمیشەیی ئاگربەست لە کەرتی غەززە تاوتوێ کرا.
لەو کۆبوونەوەدا سەبارەت بە تاوانە بەردەوامەکانی ڕژێمی زایۆنیستی لە دژی گەلی فەڵەستین لە کەرتی غەززە بە تایبەت کۆمەڵکوژی، کۆچی زۆرەملێ، بەئامانجگرتنی خەڵکی مەدەنی و ژێرخانەکانی غەززە وەک نەخۆشخانەکان و ناوەندەکانی نیشتەجێبوونی ئاوارەکان، وتووێژ کرا.
شاندەکەی حەماس بیرۆکەی دامەزراندنی لێژنەی پشتیوانی جەماوەریی بۆ بەڕێوەبردنی کاروباری کەرتی غەززە لە داهاتوودا شرۆڤە کرد و جەختی لە سەر گرنگی یەکڕیزی نیشتمانی فەڵەستینییەکان کردەوە./.