بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، مستەفا ناجی ڕایگەیاند کە قەیرانی سوریا دەستێکی تێکدەرانەی دەرەکییە و بۆ عێراق و ناوچەکە بە گشتی بووەتە نیگەرانییەکی زۆر.
ناوبراو وتی: هەوڵە دیپلۆماسییەکانی عێراق پیشاندەری نیگەرانی لە پێشڕەوی تیرۆریستانە.
مستەفا ناجی وتی: وڵاتانی ناوچەکە دەبێت پشتیوانی لە شەرعییەتی دەسەڵاتی سوریا بکەن تا ڕێگری لە هەر پێشڕەوی و بەهێزبوونێکی گرووپە تیرۆریستییەکان لەم وڵاتەدا بکرێت.
ئەو شرۆڤەکارە عێراقییە وتی: عێراق بۆ ڕاگرتنی ڕووداوەکانی سوریا لە ڕێگای دیپلۆماسییەوە ئیمتیازێکی زۆری هەیە، حکومەتی بەغدا پەیوەندییەکی بەهێزی لە گەڵ لایەنە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکاندا هەیە و باشتر بوو ڕووسیاش بۆ کۆبوونەوە سێقۆڵییەکەی نێوان عێراق، ئێران و سوریا لە بەغدا بانگهێشت دەکرا.
وتیشی کە ئەوەی لە سوریا ڕوو دەدات بابەتێکی ناوخۆیی نییە، لە بەر ئەوەی کە تورکیا، ئەمریکا، وڵاتانی ناوچەی کەنداوی فارس و ڕژێمی زایۆنیستی بە ئاشکرا دەستێوەردانیان هەیە./.