بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەید عەباس عێراقچی لە کۆبوونەوەی لە گەڵ شێخ تەمیم بن حەمەد ئالی سانی میری قەتەر، دوایین گۆڕانکارییەکانی سوریا و مەترسییەکانی بۆ سەر ناوچەکە تاوتوێ کرد.
وەزیری دەرەوەی ئێران هەر لە قەتەر لە گەڵ هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا سەبارەت بە دۆخی سوریا کۆبووە.
عێراقچی دوێنێ هەینیش سەردانی بەغدای کرد و لە گەڵ بەرپرسانی باڵای عێراق کۆبووە.
لە شاری بەغدا کۆبوونەوەیەکی سێقۆڵی لە سەر دۆخی سوریا بە ئامادەبوونی وەزیری دەرەوەی ئەم وڵاتە و وەزیرانی دەرەوەی ئێران و عێراق بەڕێوەچوو./.