بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، هاوکات لە گەڵ پڕوپاگەندەی میدیایی ڕژێمی زایۆنیستی و دوژمنانی دیکەی بەرەی خۆڕاگری سەبارەت بە جێهێشتنی سوریا لە لایەن سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتەوە، سەرچاوەیەکی ئاگادار ڕایگەیاندووە کە عەلی لاریجانی ڕاوێژکاری باڵای ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران ڕۆژی هەینی سەردانی دیمەشقی کردووە و لە گەڵ بەشار ئەسەد کۆبووەتەوە.
لە لایەکی دیکەوە ئەندامێکی لێژنەی ئاسایشی نیشتمانی و سیاسەتی دەرەوەی پەرلەمانی ئێران ئەو هەواڵانەی ڕەتکردووەتەوە لە باس لە چۆڵکردنی باڵیۆزخانە و گەڕانەوەی ڕاوێژکارانی سەربازی لە سوریا دەکەن و ڕایگەیاندووە کە هیوادارە بە دیپلۆماسیەتی لاریجانی و وەزیری دەرەوەی ئێران لە ئاستی ناوچەکە، کۆتایی بەم قەیرانەی ئێستا بهێندرێت./.