بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەرۆکایەتی کۆماری سوریا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە کە بەشار ئەسەد لە دیمەشقە و وڵاتی بەجێنەهێشتووە.
لەو بەیاننامەیەدا هاتووە کە جەخت لەوە دەکەینەوە کە سەرۆک کۆمار بەشار ئەسەد لە دیمەشقدا درێژە بە کار و ئەرکە نیشتمانییەکانی دەدات.
سەرۆکایەتی کۆماری سوریا ڕایگەیاندووە کە دەنگۆ و پڕوپاگەندەی وەها نوێ نین و هەمووی ڕەتدەکرێنەوە./.