بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئیسماعیل بەقایی هەواڵی چۆڵکردنی باڵیۆزخانەی کۆماری ئیسلامی ئێرانی لە دیمەشق بەدرۆخستەوە و ڕایگەیاند کە باڵیۆزخانە و فەرمانبەرەکانی وەک ڕابردوو درێژە بە کارەکانیان دەدەن.
بە هۆی خێرایی ڕووداوەکانی سوریاوە کە بە پشتیوانی ئەمریکا، ڕژێمی زایۆنیستی، تورکیا و وڵاتانی عەرەبی ناوچەکەوە دەکرێت، هەواڵی درۆ و پڕوپاگەندە لە دژی دەسەڵاتی بەشار ئەسەد و هاوپەیمانەکانی ڕووی لە زیادبوون کردووە./.