بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، کاتێک داعش لە سوریا دەرکەوت و بارودۆخی ئەمنی بۆ ئەم وڵاتە سەخت بوو، حکومەتی دیمەشق لە ڕێگای پرۆسەیەکی فەرمییەوە داوای هاوکاری لە کۆماری ئیسلامی ئێران کرد. هەروەها بوونی ئێران لە سوریا لە چوارچێوەی ئیش و کاری ڕاوێژکاریدا بوو. واتە سوپای سوریا و هێزە سەربازییەکانی ئەم وڵاتە لە بەرامبەر تیرۆریستاندا ڕاوەستان و بڕیار نەبوو کە هێزەکانی ئێران لە جێی سورییەکان ئەو شەڕە بکەن. هەرچەندە ئێران ناچار بوو هێزی سەربازیی سنوردار لە قۆناغێکدا بۆ شەڕی دژ بە تیرۆریستان بنێرێت، بەڵام چوارچێوەی سەرەکی هاوکارییەکان ڕاوێژکاری بوو.
لەو کاتەدا داعش بە شێوەیەک پێشڕەوی دەکرد کە گەلی سوریاش هەستیان بە هەڕەشەی تاوانەکانی ئەم گروپە کرد و کاتێک هێزەکانی لایەنگری ئەسەد هاتنە ناو مەیدانەکە پێشوازییان لێدەکردن. پێشوازیی خەڵک، بوونی سوپای سوریا لە گۆڕەپانەکە و هەوڵی ڕاوێژکارانی ئێرانی لە سەر داوای فەرمی سورییەکان بووە هۆی کوژانەوەی پیلانی داعش.
دوای لەناوچوونی داعش، بوونی ڕاوێژکارانی ئێرانی لە سوریا بە شێوەیەکی سرووشتی کەمی کرد، بێگومان داواکاری حکومەتی سوریا ئەوە بوو کە هێزەکانی سوریا دەست بە سەر ئاسایشی وڵاتەکەیاندا بگرن.
بەڵام لەم دواییانەدا بارودۆخی سووریا گۆڕانکاریی جیدی بەخۆیەوە بینی. ئەم گۆڕانکارییانە لە چەند بەشێکدا بوون.
سەرەتا تیرۆریستان گۆڕانکارییەکی بۆماوەیییان دۆزییەوە و وازیان لە توندوتیژی هێنا و هەڵوێستێکی دیپلۆماسییان گرتەبەر. گەلی سوریا چیتر وەک جاران پشتیوانی سوپای سوریایان لە دژی تیرۆریستان نەدەکرد. تەنانەت لە هەندێک شوێنی وەک حەلەب دەرگای هەندێک ماڵ بە ڕووی یاخیبوواندا کراوە و بە ڕووی سوپادا داخرابوو!
دووەم: سوپای سوریاش بە هۆکاری جۆراوجۆرەوە پاڵنەرێکی نەبوو بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریستان، لەوانە لاوازی بیروباوەڕ، ئابوری، ئیرادە و هتد. ئەگەر لە قۆناغی پێشوودا ڕاوێژکارانی ئێرانی پەلەیان کرد بۆ یارمەتیدانی هێزە سەربازییەکانی سوریا، ئەمجارەیان لە بنەڕەتدا، هێزە سەربازییەکانی سوریا پاڵنەریان نەما بۆ شەڕکردن و لە گەڵ یەکەم پێکدادانەکاندا، بەشی سەرەکی سوپای و هێزە سەربازییەکانی ئەم وڵاتە هەڵوەشانەوە.
بەڵام گرنگترین بابەت و گرنگترین گۆڕان لە خودی بەشار ئەسەددا بوو. دوایین چاوپێکەوتنی بەشار ئەسەد لە گەڵ ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران خاڵێکی گرنگی تێدابوو. لە 30ی ئایاری ئەمساڵدا حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی هۆشدارییەکیان بە بەشار دا و ڕایانگەیاند: “ڕۆژئاواییەکان و شوێنکەوتووانی ئەوان لە ناوچەکە پلانیان داناوە سیستەمی سیاسی سوریا بڕوخێنن و ئەم وڵاتە لە هاوکێشەی ناوچەیی دوور بخەنەوە، بەو شەڕەی دژ بە سوریا دەستیان پێکرد، بەڵام سەرکەوتوو نەبوون و ئێستا پلانیان هەیە و هەوڵدەدەن بە شێوازی دیکە سوریا لە هاوکێشە ناوچەییەکان دووربخەنەوە، لەنێویاندا بەڵێنەکانیان کە هیچ کات جێبەجێی ناکەن.”
ئەم تێبینییە بە هۆی زانینی ڕاستەقینەی دیمەنەکەوە بوو. کۆماری ئیسلامی ئێران پێش دەستپێکردنی شەڕ لە لوبنان چەندین جار هۆشداری پێویستی بە ئەسەد سەبارەت بە بەهێزکردنی تیرۆریستان ڕاگەیاندبوو و تەنانەت پێشنیاری پێویستیشی بە ئەسەد کردبوو بە فەرمی، بەڵام ئەو هۆشداری و پێشنیارانە لەبەرچاو نەگیرا.
ئەم پرۆسەیە تا دوا ساتەکانی کەوتنی ئەسەد بەردەوام بوو. ئامادەبوونی بەرپرسانی باڵای ئێران بۆ دانوستان لە گەڵ ئەسەد، ئیرادەی جیدی ئێرانی بۆ بەهێزکردنی ئەو پیشان دەدا، بەڵام هەڵەیەکی ستراتیژی بووە هۆی ئەوەی ئەسەد بکەوێت و ئەوەش پشتگوێخستنی هۆشداری گەورە بەرپرسانی ئێرانی بوو. ئەسەد بە بەڵێنەکانی ڕەوتی عەرەبی و ڕۆژئاوایی لە ناوچەکەدا دڵخۆش بوو.
کاتێک کۆماری ئیسلامی ئێران دوودڵی ئەسەدی وەرگرت بۆ پشتیوانی مەیدانی، بڕیاری دەستوەرنەدانی دا، بەڵام تا دوا ساتەکانیش بەردەوام بوو لە هەوڵەکانی بۆ ڕازیکردنی ئەسەد، کەچی بەشار ئەسەد کاتێک ڕاستی و بێ بەڵێنی وڵاتانی عەرەبی و ڕۆژئاوای ڤۆ ئاشکرا بوو کە ئیدی کاتەکە تەواو بوو./.