بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، محەممەد غازی جەلالی ڕایگەیاند کە نازانێت بەشار ئەسەد سەرۆک کۆماری سوریا لە کوێیە.
ناوبراو ڕایگەیاندووە کە لە گەڵ بەڕێوەبەرایەتی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان لە پەیوەندیدایە و هەر دوو لا لە سەر گرنگی پاراستنی دامەزراوە حکومییەکان ڕێکەوتوون.
جەلالی ڕایگەیاندووە کە وەزیرەکانی سوریا لە دیمەشقدان و هەوڵ دەدات 400 هەزار فەرمانبەر بۆ شوێنی کاری خۆیان بگەڕێنەوە.
پێشتر سەرۆک وەزیرانی سوریا ڕایگەیاندبوو کە ئامادەیە لە گەڵ هەر سەرکردەیەکی هەڵبژێردراوی خەڵک هاوکاری بکات./.