جام کوردی | JAMEKURDI
یەکشەممە, حوزه‌یران 8, 2025
فارسی
No Result
View All Result
  • جام کوردی
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • وێنە
    • ڤیدیۆ
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
  • جام کوردی
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • وێنە
    • ڤیدیۆ
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
No Result
View All Result
جام کوردی
No Result
View All Result
Home ئابووری

بازرگانی ئازادی ئێران و ئوراسیا؛ ئامرازی کاریگەری بەرەنگاربوونەوەی سزاکان

جام کوردی – جێبەجێکردنی بازرگانی ئازادی ئێران لە گەڵ وڵاتانی ئۆراسیا کە دەبێتە هۆی ئەوەی لە سەدا 87 ی کۆدە باجییە بازرگانییەکان سفر بن، ئامرازێکی کاریگەرە بۆ بەرەنگاربوونەوەی سزاکان، بەڵام لە لایەکی دیکەوە نیگەرانی هەیە لە بەر لێدانی بەرهەمی ناوخۆیی بە هۆی زیادەڕۆیی لە هاوردەکردن.

كانونی یه‌كه‌م 9, 2024
in ئابووری
A A
0

RelatedPosts

باڵیۆزی ئەڵمانیا: بەرلین گەورەترین هاوبەشی ئابوری ئەورووپیی تارانە

هێڵی ئاسنی ئیستەنبووڵ – تاران – ئیسلام ئاباد، چین بە ئەورووپاوە دەبەستێتەوە

شووتی بێ تۆو لە ئێران گەیشت

بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئێران خاوەنی ٢٠ ڕێکەوتننامەی بازرگانی ئازادە لە گەڵ وڵاتانی جیاواز، یەکێک لەوانە واژۆکردنی ڕێکەوتنی بازرگانی ئازادی فرەلایەنە لە نێوان ئێران و ئەندامانی یەکێتی ئابوری ئۆراسیا.

ئەم ڕێکەوتنە لە مانگی کانوونی یەکەمی ساڵی ڕابردوودا لە لایەن وەزیرانی پیشەسازی ئێران و پێنج وڵاتی ئەندامی ئەم یەکێتییەوە واژۆ کرا. میکانیزمی جێبەجێکردنی ئەم ڕێکەوتنە بە جۆرێکە کە دوای دوو مانگ لە پەسەندکردنی ئەم یاسایە لە پەرلەمانی وڵاتانی ئەندام، بۆ ئاگادارکردنەوە و جێبەجێکردنی ڕەوانەی ئۆرگانە تایبەتمەندەکانی پێکهاتەی سیاسی وڵاتان دەکرێت.

لە سەدا 87 ی باجی بازرگانی ئێران و ئوراسیا سفر دەبێت

ڕێکەوتنی بازرگانی ئازادی ئێران و ئۆراسیا لە ماوەی پێنج ساڵدا بە ٦٠ خول دانوستان کراوە و لە سەدا 87 ی کۆدی گومرگی بازرگانی نێوان ئێران و ئۆراسیا سفر دەبێت.

ئەم ڕێکەوتنە لە شێوەی بازرگانی ئیمتیازاتی نێوان ئێران و وڵاتانی ڕووسیا، کازاخستان، ئەرمینیا، بیلاڕووس، قرقیزستان و تاجیکستان، بۆ ئاسانکاری بازرگانی و کەمکردنەوەی بەربەستە گومرگی و ناگومرگییەکان واژۆ کراوە و کاریگەری ئەرێنی لە سەر فراوانبوونی پەیوەندییە بازرگانییەکان هەیە لە نێوان ئەم وڵاتانە و ئێران.

لە هەلومەرجێکدا کە ئێران بەرەوڕووی ئاستەنگەکان دەبێتەوە کە بە هۆی گەمارۆ ستەمکارەکانەوە درووست دەبن، ئەم هاوکارییانە بوونەتە ڕێگایەکی کاریگەر بۆ کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی سزاکان و پاراستنی پەیوەندییە بازرگانییەکان لە گەڵ وڵاتانی غەیرە ڕۆژئاوایی.

گەشەی بازرگانی ئێران و ئوراسیا

لە ساڵانی ڕابردوودا ئێران بە زیادکردنی هەناردەکردنی بەرهەمە نانەوتییەکانی بۆ وڵاتانی ئۆراسیا توانی بە شێوەیەکی بەرچاو پشکی خۆی لەم بازاڕانەدا زیاد بکات.

هەناردەی ئێران بۆ ئەم ناوچەیە بریتییە لە بەرهەمە کشتوکاڵییەکانی وەک میوە، میوەی وشککراوە، خورما و مێوژ، ئاسن و پۆڵا، هەندێک بەرهەمی پترۆکیمیایی، بەرهەمە نەوتییەکان و کانگاکان لە لایەکی دیکەوە هاوردەکردنی ئێران لە وڵاتانی ئۆراسیا بە شێوەیەکی سەرەکی بریتییە لە ماشێن، دانەوێڵە، ئامێرەکانی ماڵەوە و کەرەستەی خاو پیشەسازی.

هەناردەی ئێران بۆ ئوراسیا لە سەدا 35 بەرزبووەتەوە

داتا ڕاگەیەندراوەکانی ڕەوتی بازرگانی ئێران لە گەڵ وڵاتانی ئەندامی یەکیەتیی ئابوریی ئۆراسیا نیشان دەدەن کە لە ماوەی پێنج مانگی ئەمساڵدا هەناردەکردن بۆ ئەو وڵاتانە بە بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی ڕابردوو بە ڕێژەی لە سەدا 16 ی گەشەی کردووە و قەبارەی هەناردەکردنیش ٢.٢ ملیۆن تەن بووە.

ئەم ئاڵوگۆڕانە بە تایبەتی گرنگن چونکە لە ژێر هەلومەرجی گەمارۆ ئابورییە جیهانییەکان ئێران توانیویەتی پشتبەستنی بە هاوردە لە وڵاتانی ڕۆژئاوا کەم بکاتەوە و پەیوەندی بازرگانی نوێ درووست بکات.

ڕێگاکانی کەمکردنەوەی کاریگەری سزاکان

یەکێک لە ستراتیژییە سەرەکییەکانی ئێران بۆ مامەڵەکردن لە گەڵ گەمارۆکان بریتییە لە فراوانکردنی پەیوەندییە بازرگانییەکان لە گەڵ وڵاتانی غەیرە ڕۆژئاوا، بە تایبەت وڵاتانی ئەندامی یەکێتی ئوراسیا. ئێران بە کەڵک وەرگرتن لەم هاوپەیمانییە ئابورییە توانیویەتی چەند ئامانجێک بەدەست بهێنێت.

کەمکردنەوەی پشتبەستن بە دۆلار و بەکارهێنانی دراوە نیشتمانییەکان

یەکێک لە ئاستەنگە سەرەکییەکانی بەردەم ئێران لە ژێر گەمارۆ نێودەوڵەتییەکان، سنووردارکردنی بەکارهێنانی دۆلار و سیستەمی دارایی جیهانییە. بۆ مامەڵەکردن لە گەڵ ئەم پرسە، ئێران و وڵاتانی ئۆراسیا ڕێکەوتنی دوولایەنە یان فرەلایەنەی دراویان کردووە. لەم چوارچێوەیەدا مامەڵە داراییەکان بە بەکارهێنانی دراوی نیشتمانی هەر وڵاتێک لەبری دۆلار ئەنجام دەدرێن. بۆ نموونە تمەنی ئێرانی دەگۆڕدرێتەوە بە ڕۆبڵی ڕووسی یان تێنگێی کازاخستان، ئەمەش بەسراوەیی بە سیستەمی دارایی ڕۆژئاوایی کەمدەکاتەوە و ئاڵوگۆڕی بازرگانی ئاسان دەکات.

پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی گواستنەوە و لۆجستی

چارەسەرێکی دیکەی ئێران بۆ کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی گەمارۆکان، بەهێزکردنی ژێرخانی گواستنەوە و لۆجستییە. ڕێگاکانی ترانزێت و ڕێڕەوی گواستنەوە بەتایبەت لە ڕێگەی ڕێڕەوی باکور – باشورەوە کە وڵاتانی ئۆراسیا بە ئێرانەوە دەبەستێتەوە، یارمەتیدەر بووە بۆ ئاسانکاری بازرگانی و کەمکردنەوەی تێچووی لۆجستی.

لە لایەکی دیکەوە تێرمیناڵەکانی شەمەندەفەر و ڕێگاوبان لە ئێران و وڵاتانی ئۆراسیا وەک فاکتەری سەرەکی بۆ کەمکردنەوەی کێشەکانی گواستنەوە لە ژێر گەمارۆکاندا کاردەکەن.

بەهێزکردنی بەرهەمی ناوخۆ و کەمکردنەوەی هاوردە لە وڵاتانی گەمارۆ دراو

ئێران بە درووستکردنی هاندان بۆ هەناردەکردن و ئاسانکاری بۆ پرۆسەکانی بەرهەمهێنانی ناوخۆیی هەوڵی کەمکردنەوەی پشتبەستن بە هاوردەکردنی وڵاتانی گەمارۆدەر کەمبکاتەوە. لە نێو ئەو ڕێوشوێنانەدا پاڵپشتیکردنی بەرهەمهێنەرانی ناوخۆ و وەبەرهێنان لە پیشەسازییە ستراتیژییەکان بۆ کەمکردنەوەی پێویستی هاوردەکردن و گۆڕینی کاڵای بیانی هەیە.

لەم پێوەندییەدا هاوکاری لە گەڵ وڵاتانی ئۆراسیا لە بواری دابینکردنی کەرەستەی خاو، تەکنۆلۆژیای پێشکەوتوو و بەرهەمهێنانی هاوبەش دەتوانێت یارمەتیدەر بێت بۆ بەهێزکردنی ئابوری ناوخۆیی ئێران.

بەکارهێنانی تەکنۆلۆژیای نوێ و پەرەپێدانی هاوکاری زانستی – تەکنیکی

هاوکاری زانستی و تەکنیکی لە گەڵ وڵاتانی ئۆراسیا یەکێکی دیکەیە لە چارەسەرەکان کە ئێران بۆ کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی گەمارۆکان لەبەرچاوی گرتووە. ئێران لە ڕێگای هاوکاری تەکنۆلۆژی لە بوارە جیاجیاکانی وەک تەکنۆلۆژیای زانیاری، وزەی نوێبووەوە و نانۆتەکنۆلۆژیا، دەتوانێت ئاستی تەکنۆلۆژیای خۆی بەرەوپێش ببات و پشتبەستنی بە تەکنۆلۆژیای ڕۆژئاوا کەم بکاتەوە. هەروەها ئەم جۆرە هاوکارییە بناغەی درووستکردنی بازاڕی نوێ و پەرەپێدانی پیشەسازییە ناوخۆییەکان دادەنێت.

کاریگەرییە ئابوری و سیاسییەکانی هاوکاری لە گەڵ ئۆراسیا

ئاڵوگۆڕی بازرگانی ئێران لە گەڵ وڵاتانی ئۆراسیا جگە لە کاریگەرییە ئابورییە ئەرێنییەکان، ڕەهەندی سیاسیشی هەیە. ئێران بە پتەوکردنی پەیوەندییە ئابورییەکانی لە گەڵ وڵاتانی ئۆراسیا، هەمەجۆریی لە سیاسەتی دەرەوەی خۆیدا نیشان دەدات، ئەم پەیوەندیانە بۆ هەمەچەشنکردنی هاوبەشە بازرگانییەکان و دەرچوونە لە پشتبەستن بە بازاڕەکانی ڕۆژئاوا.

ئاسۆی بەردەم

بە لەبەرچاوگرتنی ڕەوتی پەرەسەندنی بازرگانی ئێران لە گەڵ وڵاتانی ئۆراسیا و فراوانبوونی ڕێکەوتنە بازرگانییەکان، داهاتووی ئەم هاوکارییانە زۆر گەشاوە دەردەکەوێت. لە ساڵانی داهاتوودا ئێران بە کەڵک وەرگرتن لە ڕێکەوتنە بازرگانییە نوێیەکان، پەیوەستبوون بە ڕێکخراوە ئابورییە زیاترەکان و پتەوکردنی پەیوەندییەکانی گواستنەوە، دەتوانێت ببێتە ناوەندێکی گرنگی بازرگانی لە ناوچەی ئۆراسیا.

لە هەلومەرجێکدا کە ئێران لە ژێر گوشاری گەمارۆ ئابورییەکاندایە، هاوکاری بازرگانی لە گەڵ وڵاتانی ئۆراسیا بە یەکێک لە ستراتیژییە کاریگەرەکان دادەنرێت بۆ کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی سزاکان و پاراستنی گەشەی ئابوریی وڵات، بەڵام پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە ئاستەنگ لەبەردەمدا هەیە ئەم ڕێگایە لە ناو وڵاتدا.

ئێران بە پتەوکردنی ئەو پەیوەندییانە توانیویەتی بازاڕەکانی هەمەچەشن بکات و تەکنۆلۆژیای نوێ بخاتە ناوەوە و پەیوەندییەکانی لە گەڵ جیهانی دەرەوە و بەتایبەت وڵاتانی غەیرە ڕۆژئاوایی فراوانتر بکات. ئەم ڕێگایە دەتوانێت یارمەتی ئێران بدات بۆ ئەوەی سەقامگیرتر و سەربەخۆتر بێت بە کەمکردنەوەی پشتبەستنی بە ئابوری جیهانی لە ژێر سزاکاندا./.

Tags: ئوراسیائێران
Previous Post

هەناردەی کاڵا لە سنوری خۆسرەوی لە سەدا 20 بەرزبووەتەوە

Next Post

ئابوری زیانلێکەوتووی سوریا لە ناو پێشهاتە سیاسییەکاندا چی بەسەر دێت؟

RelatedPosts

باڵیۆزی ئەڵمانیا: بەرلین گەورەترین هاوبەشی ئابوری ئەورووپیی تارانە
ئابووری

باڵیۆزی ئەڵمانیا: بەرلین گەورەترین هاوبەشی ئابوری ئەورووپیی تارانە

حوزه‌یران 7, 2025
هێڵی ئاسنی ئیستەنبووڵ – تاران – ئیسلام ئاباد، چین بە ئەورووپاوە دەبەستێتەوە
ئابووری

هێڵی ئاسنی ئیستەنبووڵ – تاران – ئیسلام ئاباد، چین بە ئەورووپاوە دەبەستێتەوە

حوزه‌یران 4, 2025
شووتی بێ تۆو لە ئێران گەیشت
ئابووری

شووتی بێ تۆو لە ئێران گەیشت

حوزه‌یران 4, 2025
بۆچی ئیتر عێراق شووتی ئێرانی ناوێت؟
ئابووری

بۆچی ئیتر عێراق شووتی ئێرانی ناوێت؟

حوزه‌یران 3, 2025
زیاتر لە ٤٩٢ ملیۆن دۆلار کاڵا لە گومرگی کرماشانەوە هەناردە کرا
ئابووری

زیاتر لە ٤٩٢ ملیۆن دۆلار کاڵا لە گومرگی کرماشانەوە هەناردە کرا

حوزه‌یران 1, 2025
ئەمریکا ڕێگریی لە جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی سێقۆڵی غازیی نێوان عێراق، ئێران و تورکمانستان کرد
ئابووری

ئەمریکا ڕێگریی لە جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی سێقۆڵی غازیی نێوان عێراق، ئێران و تورکمانستان کرد

ئایار 31, 2025
Next Post
ئابوری زیانلێکەوتووی سوریا لە ناو پێشهاتە سیاسییەکاندا چی بەسەر دێت؟

ئابوری زیانلێکەوتووی سوریا لە ناو پێشهاتە سیاسییەکاندا چی بەسەر دێت؟

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Stay Connected test

  • 139 Followers
  • 23.9k Followers
  • 99 Subscribers
  • Trending
  • Comments
  • Latest

پیره میرد؛ ژیان و به رهه مه کانی

كانونی دووه‌م 16, 2025
سرووشتی جوانی گەلی شێرانە، ناحیەی دێرەلوک، قەزای ئامێدی

سرووشتی جوانی گەلی شێرانە، ناحیەی دێرەلوک، قەزای ئامێدی

نیسان 21, 2021
سوودە گرنگەکانی خواردنی گیراوی ڕازیانە

سوودە گرنگەکانی خواردنی گیراوی ڕازیانە

كانونی دووه‌م 3, 2022
سەرکۆنسووڵی ئێران لە سلێمانی: ڤێزەی گەشتیاری ئازاد نەکراوە

سەرکۆنسووڵی ئێران لە سلێمانی: ڤێزەی گەشتیاری ئازاد نەکراوە

ته‌مموز 3, 2021

به‌رده‌وامین له‌ یارمه‌تی سه‌ربازی سوپای سوریا

0

ئه‌ردۆغان باجی سیاسه‌ته‌ دووپاڵوه‌کانی ده‌دات

0

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا سه‌ردانی تاران ده‌کات

0

داعش 100 هه‌زار هێزی چه‌کداری هه‌یه

0
ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

حوزه‌یران 7, 2025
دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

حوزه‌یران 7, 2025
شۆکێکی گەورە بۆ پاریس سانجێرمان لە سەرەتای جامی جیهانی یانەکان

شۆکێکی گەورە بۆ پاریس سانجێرمان لە سەرەتای جامی جیهانی یانەکان

حوزه‌یران 7, 2025
پەیامی گرنگی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ یاریزانانی هەڵبژارده ئەو وڵاتە

پەیامی گرنگی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ یاریزانانی هەڵبژارده ئەو وڵاتە

حوزه‌یران 7, 2025

Recent News

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

حوزه‌یران 7, 2025
دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

حوزه‌یران 7, 2025
شۆکێکی گەورە بۆ پاریس سانجێرمان لە سەرەتای جامی جیهانی یانەکان

شۆکێکی گەورە بۆ پاریس سانجێرمان لە سەرەتای جامی جیهانی یانەکان

حوزه‌یران 7, 2025
پەیامی گرنگی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ یاریزانانی هەڵبژارده ئەو وڵاتە

پەیامی گرنگی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ یاریزانانی هەڵبژارده ئەو وڵاتە

حوزه‌یران 7, 2025
جام کوردی | JAMEKURDI

Follow Us

Browse by Category

  • ئابووری
  • ئاسیا
  • ئەفریقا
  • ئەمریکا
  • ئەورووپا
  • جیهان
  • دسته‌بندی نشده
  • زانست و تەندرووستی
  • ڕاپۆرت
  • سیاسی
  • ڤیدیۆ
  • کەلتوری
  • کۆمەڵگا
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • گۆڤاره‌کان
  • مەڵتی میدیا
  • نوێترین هەواڵ
  • هەڵبژاردە
  • هەڵبژاردەی سەرنووسەر
  • وتار
  • وتووێژ
  • وەرزش
  • وێنە

Recent News

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

حوزه‌یران 7, 2025
دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

حوزه‌یران 7, 2025

© 2020

No Result
View All Result
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • ڤیدیۆ
    • وێنە
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
  • زبان فارسی

© 2020