بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، خۆراک دەتوانێت تەندرووستی چاوەکان بپارێزێت. ترشە چەورییەکانی ئۆمیگا ٣، لوتین، زینک و ڤیتامینەکانی A و C و E دەتوانن یارمەتیدەر بن لە ڕێگریکردن لە کێشەکانی وەک تێکچوونی چاو، ئاوی سپی چاو، بینینی نێوان ڕووناکی و تێکچوونی تێگەیشتن لە ڕووناکی.
جگە لەوەش خۆراکی هاوسەنگ یارمەتی پاراستنی کێشەکانی تەندرووستی دەکات، هەروەها ئەگەری تووشبوون بە قەڵەوی و نەخۆشی شەکرەی جۆری دوو کەمدەکاتەوە، کە هۆکاری سەرەکی کوێربوونە لە کەسانی پێگەیشتوودا، خووی خراپ، وەک جگەرەکێشان، ئەگەری تووشبوون بە ئاوی سپی چاو و تێکچوونی دەماری بینین و چەندین کێشەی تەندرووستی دیکە زیاد دەکات.
چاویلکەی خۆر یارمەتی پاراستنی چاو دەدات لە تیشکی سەروو بنەوشەیی، کە بەرکەوتنی زۆر بەو تیشکە دەبێتە هۆی زیانگەیاندن بە تەندرووستی چاو.
سەیرکردنی شاشەی ئامێرە ئەلیکترۆنیەکان بۆ ماوەیەکی زۆر دەبێتە هۆی گرژبوونی چاو، کێشەی تەرکیزکردن لە دوورەوە، نیشانەکانی وشکبوونەوەی چاو، جگە لە ئازار لە سەر و پشت و شان.
بۆ دوورکەوتنەوە لە دەرئەنجامە نەرێنییەکان، پسپۆڕان پێشنیاری کڕینی چاویلکەی تایبەت دەکەن بۆ کارکردن لە سەر کۆمپیوتەر، هەروەها باس لەوە دەکەن دەبێت دوور بێت لە شاشەی کۆمپیوتەرەکەوە، هەر ٢٠ خولەک جارێکیش پشوو بدرێت بە چاوەکان.
شێدارکردنەوەی چاو، بە بەکارهێنانی قەترەی تایبەت بە چاو زۆر گرنگە بۆ تەندرووستی چاوەکان، یارمەتی پاراستنی ئاستی شێی چاوەکانت دەدات و پاڵپشتی کارکردنیان دەکات.
پێویستە ساڵانە دوو جار پشکنینی بینین بکرێت تەنانەت لە کاتی نەبوونی هیچ کێشەیەکیشدا، بۆ ئەوەی چاودێری تەندرووستی چاوەکان بکرێت./.