بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڕۆژی یەک شەممە 8 ی کانوونی یەکەمی 2024 بەشار ئەسەد سەرۆک کۆماری سوریا دیمەشقی بەجێهێشت و دەستەی تەحریری شام کۆنترۆڵی پایتەختی بەدەستەوە گرت و بە کۆنتڕۆڵکردنی کۆشکی سەرۆکایەتی لە گەڕەکی ئەلمالکی، حکومەتەکەی بەشار ئەسەد ڕووخا.
شەڕی ناوخۆیی سوریا پاش سەرکەوتکردنی بزوتنەوەی ناڕەزایەتی ئاشتیخوازانەی ساڵی 2011 کە داوای دەست لە کار کێشانەوەی بەشار ئەسەدیان دەکرد و پاشان بەرەنگاربوونەوەی گرووپە تیرۆریستییەکان بە تایبەت داعش دەستیپێکرد.
ئابوری سوریا
ئابوری وڵاتەکە کە ڕێژەی گەشەی پێش شەڕی ناوخۆی خۆی پاراستبوو، لەو کاتەوە کێشەی زۆری هەبووە و پێشبینی دەکرێت بەرهەمی ڕاستەقینەی ناوخۆیی ئەمساڵ بە ڕێژەی لەسەدا ١.٥ کەمببێتەوە، بە پێی ئامارەکانی بانکی نێودەوڵەتی و لە ساڵی ٢٠٢٣دا زیاتر لە سەدا ١.٢ دابەزینی تۆمارکردووە . بە پێی ئامارە فەرمییەکان، بەرهەمی ناوخۆیی سوریا لە نێوان ساڵانی ٢٠١٠ بۆ ٢٠٢١ بە ڕێژەی ٥٤% کەمیکردووە.
خالید ئەلتەرکاوی، ڕاوێژکاری ئابوری لە سەنتەری توێژینەوەی جوسور ڕایگەیاند، بەکارهێنانی تایبەت کە بزوێنەری سەرەکی گەشەکردنە، لە ساڵی ٢٠٢٤دا لە ژێر فشاردا دەمێنێتەوە، چونکە بەرزبوونەوەی نرخەکان بەردەوامە و توانای کڕین کەمدەکاتەوە. پێشبینی دەکرێت وەبەرهێنانی تایبەت لە چوارچێوەی دۆخێکی ئەمنی ناجێگیر و نادڵنیایی ئابوری و سیاسی بەرچاودا بە لاوازی بمێنێتەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد: تا ساڵی 2022 هەژاری کاریگەری لە سەر 69%ی دانیشتوانەکەی داناوە کە هاوتایە لە گەڵ نزیکەی 14.5 ملیۆن هاوڵاتی سوریا، هەروەها بانکی نێودەوڵەتیش ڕایگەیاندووە هەژاری لەڕادەبەدەر کاریگەریی لە سەر ژیانی زۆربەی سورییەکان داناوە و ڕەنگە خراپتر بێت بە هۆی کاریگەرییەکانی بوومەلەرزەکەی شوباتی ٢٠٢٣، هەروەها چەندین هۆکاری دەرەکی، لەوانە قەیرانی دارایی ساڵی ٢٠١٩ لە لوبنان، پەتای کۆڤید-١٩ و شەڕی ئۆکراینا، ڕێژەی خۆشگوزەرانی خێزانە سورییەکانی دابەزاندووە.
خالد ئەلتەرکاوی وتی: زۆرێک لە سەرچاوە ئابوری و ژێرخانی و سەرچاوە مرۆییەکانمان لەدەستداوە. ئاستی گشتی بەرهەمهێنان و بەرهەمی ناوخۆیی حکومەت کەمیکرد. شتە باشەکە ئەوەیە کە ژیان بەردەوامە و خەڵکانێکی زۆر لە ناوخۆ و دەرەوەی سوریا هەن کە دەتوانن بەشداری بکەن لە پرۆسەی بوژانەوەی ئابوریدا جگە لە بەرنامەکانی بوژانەوەی سەرەتایی کە ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان سەرپەرشتییان دەکەن.
ئەو ڕاوێژکارە ڕایگەیاند: لە کاتێکدا سوریا دەتوانێت پرۆسەی بوژانەوەی ئابوری بە ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان دەستپێبکات، بەڵام پێویستی بە حەوت بۆ هەشت ساڵ کارکردن هەیە بۆ ئەوەی بگەڕێتەوە بۆ سفر، واتە هاوشێوەی ئاستەکەی ساڵی ٢٠١١. ئەگەر هەلومەرجی سیاسی باش بڕوات و بتوانین دامەزراوەکان سەقامگیر بکەین، ١٠ ساڵ کارکردن دەتوانێت ئابوری بگەڕێنێتەوە بۆ قۆناغێکی زۆر باشتر لە ساڵی ٢٠١١.
داهاتووی سوریا
ئچ ئی هێلێر لە هاوکارە باڵاکانی ئینسیوتی ڕۆیاڵ یونایتد سێرڤیس، سەنتەری توێژینەوەی بەرگری و ئاسایش لە لەندەن و شارەزا لە کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، وتی: داهاتووی سوریا لە لایەن ئەکتەرە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکانەوە مشتومڕێکی زۆری لەسەرە سەبارەت بە هاوبەشیکردن لە بنیاتنانی وڵاتێکی سەقامگیرتر ، لە سەر وێرانەکانی حکومەتی ئەسەد..
ناوبراو وتی: ئەو بیرۆکەیەی کە ئەسەد سەرچاوەی سەقامگیری بووە، لە کاتێکدا لە ڕاستیدا هۆکاری سەرەکی ناسەقامگیریی وڵات بووە، بە سادەیی ناتوانێت دەربڕینێکی ئیرۆنی شادن فرۆید (خۆشحاڵی بە شکست و نەبوونی سەرکەوتنی ئەوانی دیکە) و ناوچەیی بێت و ئەکتەرە نێودەوڵەتییەکان پێویستە بە یارمەتی ڕاستەقینە بەدواداچوون بۆ ڕووخاندنی سەرسوڕهێنەری ئەسەد بکەن.
خزمەتگوزاری بەدواداچوونی دارایی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ساڵی ٢٠٢٣دا کۆی گشتی ٢.٨ ملیار دۆلاری هاوکاری مرۆیی بۆ سوریا تۆمارکردووە، کە بە بەراورد بە ساڵی پێشوو بە ڕێژەی لەسەدا پێنج کەمیکردووە. بانکی نێودەوڵەتی ڕایگەیاندووە، تەنیا نزیکەی یەک لە سەر سێی ئەو پارەیەی کە پێویستە بۆ پلانی بەرپەرچدانەوەی مرۆیی ساڵی ٢٠٢٣ دەستەبەر کراوە و بێ بودجەیی لە ساڵی ڕابردوو ٢.١ ملیار دۆلارەوە بۆ ٣.٤ ملیار دۆلار بەرزبووەتەوە.
بە گوتەی باکو خەلادزێ، هاتنە سەرکاری تاقمی تیرۆریستیی تەحریری شام گەرەنتی باشتربوونی ئابوری ناکات و لەبری ئەوە ڕەنگە تەحەددیاتی هەنووکەیی خراپتر بکات. ئەم شرۆڤەکارە سیاسییە، پسپۆڕی سیاسەتی ئێران و قەفقازی باشور، وتی: بەتایبەت کە دەستەی سەرۆکایەتی تەحریری شام لە لایەن وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکاوە وەک گرووپێکی تیرۆریستی پۆلێن کراوە، دەستنیشانکردنێک کە هیوایەکی ئەوتۆی لەخۆناگرێت بۆ کۆتاییهێنان بە گۆشەگیری نێودەوڵەتی سوریا یان هەڵگرتنی سزاکان.
کۆنترۆڵکردنی پارێزگای دێرەزوور لە ڕۆژهەڵاتی سوریا هۆکارێکی دیکەی گرنگە کە بە پێویست دادەنرێت بۆ بوژانەوەی ئابوری ئەم وڵاتە بە هۆی یەدەگی دەوڵەمەندی گاز و نەوت. لە ئێستادا ناوچەکە لە لایەن هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) کە لەلایەن ئەمریکاوە پاڵپشتی دەکرێت، کۆنتڕۆڵ کراوە، کە گروپێکە لە ژێر زاڵبوونی میلیشیا کوردییەکاندا و تورکیاش وەک هەڕەشەیەک بۆ سەر ئاسایشی نەتەوەیی خۆی دەبینێت، ئەمەش دۆخەکە ئاڵۆزتر دەکات.
خەلادزێ دەشڵێت: بوژانەوەی ئابوری سوریا بە قووڵی تێوەگلاوە لە دیمەنە سیاسییە پارچەپارچە و کێبڕکێیە نێودەوڵەتییەکانی. بە بێ دیالۆگ و یەکلاییکردنەوەی مانادار لە نێوان ئەم ئەکتەرە کێبڕکێکارانە، ئاسۆی سەقامگیری و بوژانەوەی ئابوری لە سوریا بە تاریکی دەمێنێتەوە.
دابەزینی وەبەرهێنانی نەوت
کەرتی وزەی سوریا لە ساڵی 2011ەوە گێژاوە و بەرهەمهێنانی نەوت و گازی سرووشتیش بە شێوەیەکی بەرچاو کەمیکردووە. بانکی نێودەوڵەتی ڕایگەیاندووە کە داتا بڵاوکراوەکان دەریدەخەن کە لە ساڵی ڕابردوودا ڕێژەی بەرهەمهێنانی نەوت بە ڕێژەی لەسەدا ٣.٥ دابەزیوە، بەشێکیش بە هۆی زیانەکانی ژێرخانی پەیوەندیدار بە بوومەلەرزە و ململانێکانەوە.
ئیدارەی زانیاری وزەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا ڕایگەیاند: ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتی سوریا کە لە نێوان ساڵانی ٢٠٠٨ بۆ ٢٠١٠ بە تێکڕا زیاتر لە ٤٠٠ هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا بووە، تا مانگی ئایاری ٢٠١٥ گەیشتبووە کەمتر لە ٢٥ هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا. بەپێی ڕاپۆرتی ئیدارەی زانیاری وزەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، تێکڕای بەرهەمهێنان لە ساڵی ٢٠٢٣دا نزیکەی ٩١ هەزار بەرمیل بووە لە ڕۆژێکدا.
بانکی نێودەوڵەتی ڕایگەیاند، لە کاتێکدا بەر لە ململانێکان بەرھەمھێنان بە ھۆی پیربوونی کێڵگە نەوتییەکان کەمبووەتەوە، بەڵام شەڕەکە بە شێوەیەکی بەرچاو دابەزینی خێراتر کردووە.
کریستۆف ڕۆل، لێکۆڵەری باڵای سیاسەتی وزەی جیهانی لە زانکۆی کۆڵۆمبیا لە نیویۆرک ڕایگەیاند، دوایین گۆڕانکارییە سیاسییەکان کاریگەرییەکی گەورەیان لە سەر بازاڕەکانی نەوت نابێت.
بانکی نێودەوڵەتی ڕایگەیاندووە کە ئابوری سوریا لە ئێستادا لە لایەن کاپتاگۆنەوە بەڕێوەدەبرێت، هەروەها وڵاتەکەی بەرهەمهێنەر و هەناردەکاری سەرەکی ماددەی هۆشبەری نایاسایی فینیتیلینە. ئەو قەرزدەرە فرەلایەنە لە ڕاپۆرتەکەیدا لە مانگی ئایاردا ڕایگەیاندووە، کۆی بەهای بازاڕی کاپتاگۆن کە لە سوریاوە سەرچاوە دەگرێت، لە ساڵێکدا لە نێوان 1.9 بۆ 5.6 ملیار دۆلار مەزەندە دەکرێت، کە نزیکەی یەکسانە بە بەرهەمی ناوخۆیی گشتی سوریا کە ساڵی ڕابردوو 6.2 ملیار دۆلار بووە.
لە بەیاننامەکەدا هاتووە: ئەو ئەکتەرانەی بنکەکانیان لە سوریا یان پەیوەندییان بە سوریاوە هەیە، سوودمەند دەبن لە فرۆشتنی کاپتاگۆن تا دەگاتە 1.8 ملیار دۆلار لە ساڵێکدا، کە نزیکەی دوو هێندەی داهاتی هەناردەکردنی نایاسایی سوریایە لە ساڵی 2023دا.
بەریتانیا مەزەندە دەکات کە بازرگانی جیهانی لە کاپتاگۆن بەهای نزیکەی ٥٧ ملیار دۆلارە و لە سەدا ٨٠ی دابینکردنی جیهان لە سوریا بەرهەم دێت.
دابەزینی بەهای دراوی نیشتمانی سوریا
دراوی نیشتمانی سوریا کە لە ساڵی ٢٠١١ەوە بە هۆی ململانێکان و گەمارۆکان و پێشهاتە سیاسییەکانەوە بەردەوام لە دابەزیندایە، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بە شێوەیەکی بەرچاو دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە.
بەگوێرەی ڕاپۆرتی بانکی نێودەوڵەتی، ڕێژەی فەرمی دراوی سوری بەرامبەر دۆلاری ئەمریکی لە نێوان ساڵانی 2011 بۆ 2023 270 هێندە دابەزیوە و گەیشتووەتە 12 هەزار و 562 لیرە بۆ هەر دۆلارێک.
نرخی ئاڵوگۆڕی دراو لە گەڵ دۆلاری ئەمریکی لە ١٥ هەزار پێش دەستپێکردنی لەشکرکێشی یاخیبووان بۆ ١٩ هەزار دابەزیوە لە ئێستادا. لە شاری حەلەب بە هۆی دوو بەکارهێنانی لیرەی تورکی لەم هەرێمەدا، نرخی دراو لە حەلەب بۆ نزیکەی 25 هەزار دۆلار دابەزیوە.
بانکی نێودەوڵەتی لە مانگی ئایاری ڕابردوودا ڕاپۆرتێکی بڵاوکردەوە کە دابەزینی بەهای تمەنی سوریا لەگەڵ دەستپێکردنی قەیرانی دراوی لوبنان لە کۆتاییەکانی ساڵی 2019 خێراتر بووە، ئەمەش بە لەبەرچاوگرتنی پەیوەندییە بازرگانی و بازرگانییە نزیکەکانی نێوانیان لوبنان و سوریا و پشتبەستنی سورییەکان بە بانکە لوبنانییەکان بۆ مامەڵەی بازرگانی و کەسی جێگەی سەرسوڕمان نییە.
تێکچوونی باری ئابوری و سەپاندنی سزای نوێ لە لایەن ئەمریکاوە لە ناوەڕاستی ساڵی 2020 کە هانی هەڵاتنی سەرمایە و کەمکردنەوەی حەواڵە، هۆکار بوو بۆ دابەزینی بەهای دراوی سوریا.
لە ساڵی 2020ەوە دراوی سوریا زیاتر لە 90%ی بەهای خۆی بەرامبەر دۆلاری ئەمریکی لە بازاڕی هاوتەریبدا لەدەستداوە. لە ساڵی ٢٠٢٣دا تێکڕای نرخی بازاڕی بە ڕێژەی ١٤١% بەرامبەر دۆلاری ئەمریکی دابەزیوە. لە ماوەی ساڵی ٢٠٢٣دا، بانکی ناوەندی سوریا چەند جارێک نرخی فەرمی ئاڵوگۆڕی کەمکردەوە، هەرچەندە بە بەردەوامی لە خوار نرخی باوی بازاڕەوە مایەوە./.