بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لەم ڕۆژانەدا سوریا بووەتە ناوەندی سەرنجی جیهان و ناوەندی شیکردنەوەی پێشهاتە سیاسییەکان. خێرایی پێشهاتەکان ئەوەندە زۆرە کە تەنانەت ئەگەری شیکردنەوەی لە کەسانی شارەزا سەندووە.
ئەوەی کە گرووپێکی تیرۆریستی بتوانێت شارە گەورەکانی سوریا بگرێت و لە ماوەی چەند ڕۆژێکدا بەرەو دیمەشق هەنگاو بنێت، بابەتێکی سەیرە کە تەنیا ئەو کەسانە دەتوانن لێی تێبگەن کە ئاشنای پێکهاتەی ناوخۆیی سیستەمی سوریان.
بێگومان ٤ هۆکاری سەرەکی هەیە بۆ ئەم جوڵە خێرایەی نەیارانی سوریا کە لە خوارەوە ئاماژەیان پێدەکەین:
1 – لاوازبوونی سوپای سوریا و ئالوودەبوونی بە گەندەڵی:
لە ماوەی دەیەی ڕابردوودا سوپای سوریا ڕۆژ بە ڕۆژ لاواز بووە و ڕێکخستن و هەوڵی یەکگرتنەوەی شکستی هێنا و لاواز بووە. نەبوونی پاڵنەر و گەندەڵی هێزەکانی سوپا یەکێکە لە هۆکارە سەرەکییەکانی لاوازی سوپا کە بە کردەیی توانای شەڕکردنی لە گەڵ گروپێکی بچوک نەبووە و دەبینین توانای شەڕی جیدی لە دژی نەیاران پیشان نەدا. تەنانەت هەواڵە نافەرمییەکان باس لە هاوکاری هەندێک لە فەرماندە باڵاکانی سوپای سوریا دەکەن لە گەڵ نەیاران لە بەرامبەر وەرگرتنی بەرتیل کە ئەمەش چیرۆکێکی دڵتەزێنە.
2 – پشتیوانینەکردنی حکومەت و سوپای سوریا لە لایەن خەڵکەوە:
پشتیوانی نەکردنی خەڵک لە حکومەت و سوپا هۆکارێکی دیکەیە کە ڕژێمی سوریای لە پشتیوانییەکی بەهێزی ناوخۆیی بێبەش کرد. ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ ئەو کێشە پێکهاتەیی و ئابورییانەی کە بە درێژایی ساڵان کەڵەکە بوون و هیچ چارەسەرێکی بۆ نەکرا.
3 – متمانەی حکومەتی سوریا بە هەندیک بەڵێنی وڵاتانی بیانی:
فریودرانی حکومەتی سوریا لە لایەن هەندێک بەڵێنی وڵاتانی دراوسێ لە بەرامبەر دەستبەرداربوون لە بەرەی خۆڕاگری، خاڵێکی دیکەیە کە بە کردەوە حکومەتی سوریای پەراوێزخست و ڕێگای بۆ پیلانگێڕی ناوخۆیی خۆشکرد..
4 – دەستێوەردانی دەرەکی و تەیارکردنی تیرۆریستان:
تەماحی حکومەتەکانی ڕۆژئاوا و بەشێک لە زلهێزە ناوچەییەکان بۆ خاکی سوریا و تەیارکردنی تیرۆریستان لەم وڵاتەدا، لە داعش و بەرەی نوسرە تا تەحریری شام، خاڵێکی دیکەیە کە سەقامگیری سوریای لەناوبرد و ئەم وڵاتەی کردە گۆڕەپانی ململانێی وڵاتان و چالاکی گرووپە تیرۆریستییەکان.
هەموو ئەم هۆکارانە دەستیان دایە دەستی یەک و بوونە هۆی ناڕازیبوونی زۆرینەی خەڵکی سوریا و لە ئاکامدا وایکرد کە پشتیوانی لە حکەمەتەکەی بەشار ئەسەد نەکەن./.