بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ھەمووان دەزانین كە جگەرەكێشان چەندین زیانی تەندرووستی بەدواوەیە و ئەگەری تووشبوون بە چەندین نەخۆشی كوشندە و مەترسیدار زیاد دەكات.
پسپۆرانی بواری تەندرووستی بەردەوام لە ھەوڵی ئەنجامدانی توێژینەوەی نوێدان بۆ دیاریكردنی زیانەكانی جگەرەكێشان و لە نوێترین توێژینەوەدا كە لە فەرەنسا ئەنجامدراوە، دەركەوتووە جگەرەكێشان پێویستی جەستە بە ڤیتامین و كانزا جۆراو جۆرەكان زیاد دەكات.
توێژەرەكان بۆیان دەركەوتووە ئەو كەسانەی جگەرە دەكێشن، بڕێكی زۆر لە ڤیتامین و كانزاكان لەدەست دەدەن بەتایبەت زینك، ئەمەش كاریگەری خراپی لە سەر تەندرووستی ئەو كەسانە دەبێت.
توێژینەوەكە ئامۆژگاری جگەرەكێشەكان دەكات بەردەوام ئەو خۆراكانە بخۆن كە دەوڵەمەندن بە ڤیتامین و كانزای جۆراو جۆر، بە تایبەت زینك، وەك ماسی و ھێلكە و پەنیر و سەوزە و میوە جیاوازەكان، ھەروەھا ھەوڵی جیدیش بدەن بۆ كەمكردنەوەی ڕێژەی جگەرەكێشان./.