بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە میانەی ڕاوێژی بەردەوام بۆ دیاریکردنی کەسی بەرپرسی پێکهێنانی کابینەی حکومەتی قۆناغی ڕاگوزەری سوریا، ئەم ئەرکە بە محەممەد بەشیر سپێردرا.
ئەحمەد ئەلشەرع ناسراو بە ئەبومحەممەد جۆلانی سەرکردەی گرووپی تەحریری شام لە گەڵ محەممەد جەلالی سەرۆک وەزیرانی سوریا لە حکومەتەکەی بەشار ئەسەد و محەممەد بەشیر سەرۆک وەزیرانی حکومەتی ڕزگاری نیشتمانی کۆبووە.
کۆبوونەوەکە بە ئامانجی ئامادەکاری بۆ گواستنەوەی دەسەڵات و ڕێگری لە هەر بشێوەیەکی ناوخۆیی لە سوریا بووە.
محەممەد بەشیر ساڵی 1983 لە ئیدلب لەدایکبووە، بڕوانامەی ئەندازیاری کارەبای لە زانکۆی حەلەب هەیە و ساڵی 2021 لە زانکۆی ئیدلب بڕوانامەی فیقە و یاسای وەرگرتووە و ساڵانێک لە ئیدلب کاربەدەست بووە./.