بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بانکی ناوەندی عێراق ڕایگەیاندووە کە هاوردەی ئەم وڵاتە لە سێ مانگەی یەکەمی ئەمساڵ بەراورد بە ماوەی هاوشێوەی ساڵی ڕابردوو لە سەدا 158.1 بەرزبووەتەوە.
بانکی ناوەندی عێراق لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاندووە کە هاوردەی ئەم وڵاتە لە تورکیا لە سێ مانگەی یەکەمی ساڵی 2024 بەراورد بە ماوەی هاوشێوەی ساڵی ڕابردوو لە سەدا 32 بەرزبوونەوەی هەبووە، بە شێوازێک کە تورکیا لە نێو وڵاتانی هەناردەکاری میوە و سەوزە بۆ عێراق پلەی دووەمی هەیە.
لە ڕاپۆرتەکەی بانکی ناوەندی عێراقدا هاتووە کە هاوردەی کاڵای تایبەت بە کەرتی وەبەرهێنان لە سەدا 294.7 بەرزبوونەوەی هەبووە لە کاتێکدا کە هاوردەی کاڵای بەکارهێنان لە سەدا 93 بەرزبووەتەوە.
لە لایەکی دیکەوە هاوردەی بەرهەمە نەوتییەکان لە سەدا 8.1 دابەزیوە و هاوردەکانی دیکە بە تایبەت ئەوانەی پەیوەندییان بە پیشەسازی چاپەمەنییەوە هەیە، دابەزینێکی کەمی هەبووە./.