جام کوردی | JAMEKURDI
یەکشەممە, حوزه‌یران 8, 2025
فارسی
No Result
View All Result
  • جام کوردی
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • وێنە
    • ڤیدیۆ
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
  • جام کوردی
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • وێنە
    • ڤیدیۆ
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
No Result
View All Result
جام کوردی
No Result
View All Result
Home زانست و تەندرووستی

چۆن لە ماڵەوە پشکنین بۆ شێرپەنجەی مەمک بکرێت؟

جام کوردی – ئەنجامدانی پشکنین بۆ شێرپەنجەی مەمک لە ماڵەوە بریتییە لە پشکنینێک ئافرەتان لە ماڵەوە بۆ زانینی گۆڕانکاری یان کێشە لە مەمکدا ئەنجامی دەدەن. بۆ دڵنیابوون لە تەندروستی پشکنینێکی گرنگە، دەکرێت لە دۆزینەوەی شێرپەنجەی مەمک لە سەرەتادا سوودبەخش بێت ئەمەش دەبێتە هۆی دۆزینەوەی چارەسەر لە کاتێکدا نەخۆشییەکە لە سەرەتادایە و گەشەی نەکردووە. پشکنینێکە لە ماڵەوە بەبێ خەرجکردنی هیچ بڕە پارەیەک ئەنجام دەدرێت. هەندێک لە ڕێکخراوە پزیشکییەکان پێیان وایە ئەم پشکنینە لە دەستنیشانکردنی شێرپەنجەدا سوودی نابێت، بەڵام پزیشکەکان پێیان وایە خانمان دەتوانن هەست بە گۆڕانکارییەکان بکەن و لە کاتی ڕوودانی هەر شتێکی نائاسایدا پزیشک ئاگادار بکەنەوە.

كانونی یه‌كه‌م 9, 2024
in زانست و تەندرووستی
A A
0

RelatedPosts

ئەگەر جگەرت چەورە لەم میوانە دور بکەوە!

چەندین بیروباوەڕی باو سەبارەت بە ساردی کە زۆر هەڵەن

لەکاتی تادا دەبێت چی بکەین؟

بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، پسپۆڕانی بواری پزیشکی ئاماژەیان بەوە داوە کە لە ماڵەوە ژنان دەتوانن پشکنین بۆ شێرپەنجەی مەمک بکەن.

چۆنیەتی ئەنجامدانی پشکنینەکە

پێنج هەنگاو بۆ ئەنجامدانی پشکنینەکە:

ئەنجامدانی پشکنین بۆ مەمک لە بەردەم ئاوێنەدا

شانەکان ڕێک دەکرێتەوە و دەستیش لە سەر کەمەر دادەنرێت، لە ئاوێنەدا سەیری مەمک دەکرێت لە ڕووی:

شێوە، قەبارە و ڕەنگی ئاسایی

شێوەی مەمکەکان بە یەکسانی بە بێ هیچ ئاوسانێک یان تێکچوونی شێوەیەک دابەشبوون.

ئەگەر هەر نیشانەیەک لەم خاڵانەوە خوارەوەت بەدی کرد، بە خێرایی سەردانی پزیشک بکە:

چاڵ یان ئاوساویی لە مەمکدا

گۆڕانی شوێنی گۆیی مەمکەکان یان چوونیان بەرەو ناوەوە

سووربوونەوە و ئازار

بەرزکردنەوەی قۆڵەکان بۆ سەرەوە و ئەنجامدانی پشکنین

هەمان ئەو پشکنینانەی لە هەنگاوی یەکەمدا ئەنجام دراون لەم هەنگاوەشدا ئەنجام دەدرێنەوە، بەڵام لە کاتێکدا قۆڵەکان بۆ سەرەوە بن.

سەیرکردن بۆ دۆزینەوەی نیشانەی شلەی مەمک

کاتێک لە بەردەم ئاوێنەدایت

کاتێک لەبەردەم ئاوێنەدایت، بۆ هەر نیشانەیەکی هاتنەخوارەوەی شلەی مەمک لە هەردوو گۆیی مەمکدا بگەڕێ. دەکرێت شلەیەکی وەک ئاو، شیر، شلەیەکی ڕەنگ زەرد یان خوێن بێت.

گەڕان بە دوای گرێ کاتێک پاڵکەوتوویت

کاتێک پاڵکەوتوویت بەدوای گرێ یان ناتەواوییەک لە ڕێگەی دەستلێدانەوە بگەڕێ. بەهۆی دەستی ڕاستەوە بەدوای گرێ لە لای چەپدا بگەڕێ، دواتر دەستی چەپ بۆ گەڕان بەدوای گرێ لەلای ڕاستدا. پەنجەکانی دەست پێکەوە دەلکێنرێن، بەسەری پەنجەکان ئەم کردارە ئەنجام دەدرێت. دواتر کەمێک پەنجەکان بۆ ناوە و بە جووڵەیەکی بازنەیی دەجووڵێنرێن. ئەم جووڵەیە بۆ لایەکان و تەواوی بەشەکانی مەمک ئەنجام دەدرێت. بەشێوازێک جووڵەکە ئەنجام بدە بۆ نموونە دەتوانی لە گۆیی مەمکەوە دەست پێ بکەیت و بە بازنەیی بجووڵێیت تاکوو قەراغی دەرەوەی مەمک. یان دەتوانیت بە ئاسۆیی یان بەستوونی بە ڕیز ئەم جووڵەیە ئەنجام بدەیت. دڵنیابە لەوەی کە هەست بە هەموو شانەکان دەکەیت.

گەڕان بە دوای گرێدا کاتێک دانیشتوویت یان بە پێوە وەستاویت

هەمان ئەو جووڵانەی لە هەنگاوی چوارەمدا باس کراون، لێرەدا دووبارە دەکرێتەوە بەڵام بە دانیشتنەوە یان لە کاتێکدا بە پێوە وەستابیت.

ئەگەر لە ئەنجامدانی هەر جووڵەیەکدا هەستت بە هەبوونی گرێ کرد، مەرج نییە هەموو گرێیەکی مەمک شێرپەنجە بێت. هۆکاری زۆر بۆ دروستبوونی گرێ کە گرێی شێرپەنجە نین هەیە، وەک گۆڕانی هۆڕمۆن. دوودڵ مەبە لە کاتی هەستکردن بە گۆڕانکاری یان دروستبوونی گرێدا پەیوەندی بە پزیشکەوە بکەیت، دۆزینەوەی هەر نەخۆشییەک زووتر دەبێتە هۆی دۆزینەوەی چارەسەر بەشێوازێکی خێراتر. هەندێک کات بەهۆی گۆڕانکارییەکانی سووڕی مانگانەوە قەبارەی مەمک گەورەتر دەبێت و وەک ئاوساوی دەردەکەوێت، باشترە تاکوو تەواوبوونی سوڕی مانگانە چاوەڕێ بکەیت، ئەگەر ئەم گۆڕانکارییانە هەر بەردەوام بوو سەردانی پزیشک بکە. هەندێک سەرچاوە دەڵێن باشترە ئەم پشکنینە چەند ڕۆژێک دوای تەواوبوونی سوڕی مانگانە یان سێ بۆ پێنج ڕۆژ دوای دەستپێکردنی سوڕی مانگانە ئەنجام بدرێت و هەموو مانگێک لە هەمان ڕۆژدا ئەنجام بدرێت./.

Tags: شێرپەنجەی مەمک
Previous Post

چۆن تەندرووستی چاو باشتر بکەین؟

Next Post

دواکەوتنی زمان و قسەکردنی منداڵ

RelatedPosts

ئەگەر جگەرت چەورە لەم میوانە دور بکەوە!
زانست و تەندرووستی

ئەگەر جگەرت چەورە لەم میوانە دور بکەوە!

حوزه‌یران 6, 2025
چەندین بیروباوەڕی باو سەبارەت بە ساردی کە زۆر هەڵەن
زانست و تەندرووستی

چەندین بیروباوەڕی باو سەبارەت بە ساردی کە زۆر هەڵەن

حوزه‌یران 6, 2025
لەکاتی تادا دەبێت چی بکەین؟
زانست و تەندرووستی

لەکاتی تادا دەبێت چی بکەین؟

حوزه‌یران 4, 2025
چەندین ڕاهێنان بۆ بەهێزکردنی توانای مێشک
زانست و تەندرووستی

چەندین ڕاهێنان بۆ بەهێزکردنی توانای مێشک

حوزه‌یران 3, 2025
ئەم میوەیە وەک دەرمانخانەی لە ماڵەوە!
زانست و تەندرووستی

ئەم میوەیە وەک دەرمانخانەی لە ماڵەوە!

حوزه‌یران 3, 2025
باوکی بومەلەرزەزانی ئێران کۆچی دوایی کرد
زانست و تەندرووستی

باوکی بومەلەرزەزانی ئێران کۆچی دوایی کرد

حوزه‌یران 3, 2025
Next Post
دواکەوتنی زمان و قسەکردنی منداڵ

دواکەوتنی زمان و قسەکردنی منداڵ

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Stay Connected test

  • 139 Followers
  • 23.9k Followers
  • 99 Subscribers
  • Trending
  • Comments
  • Latest

پیره میرد؛ ژیان و به رهه مه کانی

كانونی دووه‌م 16, 2025
سرووشتی جوانی گەلی شێرانە، ناحیەی دێرەلوک، قەزای ئامێدی

سرووشتی جوانی گەلی شێرانە، ناحیەی دێرەلوک، قەزای ئامێدی

نیسان 21, 2021
سوودە گرنگەکانی خواردنی گیراوی ڕازیانە

سوودە گرنگەکانی خواردنی گیراوی ڕازیانە

كانونی دووه‌م 3, 2022
سەرکۆنسووڵی ئێران لە سلێمانی: ڤێزەی گەشتیاری ئازاد نەکراوە

سەرکۆنسووڵی ئێران لە سلێمانی: ڤێزەی گەشتیاری ئازاد نەکراوە

ته‌مموز 3, 2021

به‌رده‌وامین له‌ یارمه‌تی سه‌ربازی سوپای سوریا

0

ئه‌ردۆغان باجی سیاسه‌ته‌ دووپاڵوه‌کانی ده‌دات

0

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا سه‌ردانی تاران ده‌کات

0

داعش 100 هه‌زار هێزی چه‌کداری هه‌یه

0
ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

حوزه‌یران 7, 2025
دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

حوزه‌یران 7, 2025
شۆکێکی گەورە بۆ پاریس سانجێرمان لە سەرەتای جامی جیهانی یانەکان

شۆکێکی گەورە بۆ پاریس سانجێرمان لە سەرەتای جامی جیهانی یانەکان

حوزه‌یران 7, 2025
پەیامی گرنگی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ یاریزانانی هەڵبژارده ئەو وڵاتە

پەیامی گرنگی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ یاریزانانی هەڵبژارده ئەو وڵاتە

حوزه‌یران 7, 2025

Recent News

Follow Us

Browse by Category

  • ئابووری
  • ئاسیا
  • ئەفریقا
  • ئەمریکا
  • ئەورووپا
  • جیهان
  • دسته‌بندی نشده
  • زانست و تەندرووستی
  • ڕاپۆرت
  • سیاسی
  • ڤیدیۆ
  • کەلتوری
  • کۆمەڵگا
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • گۆڤاره‌کان
  • مەڵتی میدیا
  • نوێترین هەواڵ
  • هەڵبژاردە
  • هەڵبژاردەی سەرنووسەر
  • وتار
  • وتووێژ
  • وەرزش
  • وێنە

Recent News

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

حوزه‌یران 7, 2025
دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

حوزه‌یران 7, 2025

© 2020

No Result
View All Result
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • ڤیدیۆ
    • وێنە
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
  • زبان فارسی

© 2020