بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، عەلی ئەسغەر عەباس زادە ڕایگەیاند کە لە 8 مانگی ڕابردووی ساڵی 1403 ی کۆچی هەتاوی، 638 ملیۆن و 584 هەزار دۆلار کاڵا لە سنوری خۆسرەوی هەناردەی وڵاتی عێراق کراوە کە ئەم ڕێژەیە بەراورد بە ماوەی هاوشێوەی ساڵی ڕابردووی لە ڕووی بەهاوە لە سەدا 20 و لە ڕووی کێشەوە لە سەدا 2 بەرزبوونەوەی هەبووە.
ناوبراو ڕایگەیاند کە کاڵای هەناردەکراو لەم سنورەدا زیاتر مادەی سەرەتایی چیمەنتۆ، بەردی ئاسن، میوە، بەردی مەڕمەڕ و …. بووە.
بەڕێوەبەری گومرکی پارێزگای کرماشان ڕایگەیاند کە لە کۆی گشتی کاڵای هەناردەکراو لە گومرکی خۆسرەوی 423 ملیۆن دۆلار بە کێشی 838 هەزار و 590 تەن پەیوەندی بە گومرکی خۆسرەوییەوە هەبووە و 216 ملیۆن دۆلار کاڵا بە کێشی 420 هەزار و 336 تەن پەیوەندی بە گومرکەکانی دیکەی ئێرانەوە هەبووە./.