بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئیسماعیل بەقایی ئیدانەی دەسدرێژییە بەردەوامەکانی ڕژێمی زایۆنیستیی کرد بۆ سەر سوریا و ڕەخنەی لە بێ هەڵوێستی وڵاتانی ڕۆژئاوا و لایەنگری ئەو ڕژێمە گرت بە هۆی بێدەنگییان لە بەرامبەر ئەم پێشێلکارییە ئاشکرایەی زایۆنیستەکان.
ناوبراو ڕایگەیاند لەم هەلومەرجەدا کە گەلی سوریا ڕوبەڕوی هەلومەرجی گۆڕانکاری لە دەسەڵاتی وڵاتەکەیاندان، هێرشەکانی ڕژێمی زایۆنیستی وەک پێشێلکردنی ئاشکرای جاڕنامەی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانە و پێویست بە کاردانەوەی بەپەلەی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی بۆ ڕاگرتنی ئەم دەسدرێژییانە دەکات.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران وێڕای وەبەرهێنانەوەی داگیرکردنی بەرزاییەکانی جۆلان، پێشێلکردنی ئاشکرای یاسای نێودەوڵەتی و بڕیارەکانی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی و داگیرکردنی خاکی سوریای بە پیشاندەری ڕواڵەتی ڕاستەقینەی ڕژێمی زایۆنیستی ناو برد و داوای لە لایەنە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان کرد ئەم دەسدرێژییانە بۆ سەر سوریا ڕابگیرێت./.