بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، موحسین ڕەزایی کە لە ئێستادا سکرتێری ئەنجومەنی باڵای هاوئاهەنگی ئابوری سێ سەرۆکایەتییەکەی ئێرانە، لە پەراوێزی بەشداری لە پێشانگای ئاسمانیی دوورگەی کیش سەبارەت بە ڕووداو و گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە وتی: ئەم ڕووداوەی کە لە غەززەوە دەستیپێکردووە و گەیشتە لوبنان و ئەم دوو هەفتەیەش گەیشتە سوریا و دەیانەوێت لە چەند مانگی داهاتووشدا هێرش بکەنە سەر عێراق و لە خەون و خەیاڵیشیاندایە هێرش بکەنە سەر ئێران، پیشاندەری ڕوبەڕوبونەوەی ڕەوتی ستەمکاری نێودەوڵەتییە لە گەڵ سەربەخۆییخوازی گەلانی ناوچەکە.
ناوبراو وتی: لە ئێستادا تیرۆریستان بۆ هێرشکردنە سەر عێراق ئامادە دەبن. لە باکوری سوریا بنکەیەکی ئەمریکی هەیە کە 11 هەزار داعشی بە خۆیان و خێزانەکانیان لەم 4 ساڵەدا مەشق و ڕاهێنانیان پێکراوە و ئەگەری ئەوە هەیە کە لە چەند مانگی داهاتوودا ئەمانە هێرش بکەنە سەر موسڵ یان تکریت لە عێراق./.