بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، محەممەد کازم ئالی سادق لە پەیامێکدا بە زمانی عەرەبی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس، جەختیکردەوە کە 10 ی کانوونی یەکەم، ڕۆژی سەرکەوتنی گەلی عێراق لە بەرامبەر گرووپی تیرۆریستی داعش، خاڵێکی وەرچەرخانە لە مێژووی ئەم وڵاتەدا.
ناوبراو ڕایگەیاند: من بەم بۆنەوە پیرۆزبایی لە عێراقی دۆست، گەل و حکومەتەکەی دەکەم و داوا لە خودای گەورە دەکەم شەهیدانی ئەم سەرکەوتنە لە ڕەحمەتی خۆی بێبەش نەکات.
ئالی سادق ڕایگەیاند: هیوادارین گەلی عێراق بتوانێت بە ئامانجەکانی خۆی بۆ گەشە و پێشکەوتن بگات./.