بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، قەیس خزعەلی لە پەیامێکدا پیرۆزبایی ساڵیادی سەرکەوتنی دژ بە داعشی لە عێراقدا کرد.
ناوبراو لە پەیامەکەیدا بە ئاماژە بە هاوکارییەکانی بەرەی خۆڕاگری بۆ مسۆگەربوونی ئەم سەرکەوتنە، وتی: ناتوانێت قارەمانانی بەرەی خۆڕاگری ئیسلامی، تێکۆشەرانی حزبوڵڵا و هاوکارییە بێسنورەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران باس نەکەین کە لەو قەیرانەدا بە هەموو جۆرە هاوکاری و پشتیوانییەک یارمەتیدەری ئێمە بوون.
خزعەلی وتی کە ئەم سەرکەوتنە دەبێت ڕووناکی ڕێنمایی جیلەکانی داهاتوو بێت./.