بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، دکتۆر حەمدی ئیسماعیل نادی زانای بواری کیمیا لە لایەن کەسانی نەناسراوەوە لە ماڵەکەی خۆی لە شاری دیمەشقی پایتەختی سوریا تیرۆر کرا.
میدیا عەرەبییەکان ڕایانگەیاندووە کە حەمدی ئیسماعیل زانایەکی بەناوبانگ بووە کە لە بواری بەرهەمهێنانی دەرمانی ئۆرگانیک لە پیشەسازی دەرمانیی سوریا چالاکی کردووە.
دەزگای هەواڵگری ڕژێمی زایۆنیستی بە ئەنجامدانی ئەم تیرۆرە تۆمەتبار کراوە و سەبارەت بە دووبارەبوونەوەی سیناریۆی تیرۆری زانایانی عێراقی لە پاش ڕووخانی دەسەڵاتەکەی سەدام هۆشداری دراوە./.