کێیە کە نەزانێت کام لایەن لەم بوارەدا چ ڕۆڵێکی هەبووە، بە تایبەت کاتێک کە بنیامین نتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی تاوانباری زایۆنیستی ڕایگەیاندووە کە ڕژێمەکەی لە لاوازکردنی حکومەتی سوریادا رۆڵی هەبووە و جیک سالیوان ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکاش ڕایگەیاندووە کە وڵاتەکەی لە هەوڵێکی بەربڵاوی ناوچەیی و نێودەوڵەتی بۆ لاوازکردنی لایەنگرانی ئەسەد بەشدار بووە.
جیهان ئەوەی بینی کە هاتنی گرووپە تیرۆریستییەکان بۆ دیمەشق هاوکات لە گەڵ هاتنی هێزەکانی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ قووڵایی خاکی سوریا و داگیرکردنی شاخی حەرمون و گەیشتنی ئەوان بە 25 کیلۆمەتری دیمەشق و ئەنجامدانی سەدان بۆردومانی ئاسمانی بووە و لە سەدا 80 ی توانا سەربازییەکانی سوریا لە ناو برا. هەربۆیە هەمووان دەزانن بەرپرسی ڕووخاندنی سوریا کێیە.
بەڵام خاڵێکی گرنگ کە حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی لە وتارەکەیاندا ئاماژەیانپێدا، ئەوەیە کە سوریا وەک وڵاتانی دیکە نییە، بەڵکوو خاوەن باشترین و بە تواناترین کەسانە لە بوارە جیاجیاکانی سیاسی، کۆمەڵایەتی، زانستی، ڕۆشنبیری، ئەدەبی و هونەری. لە لایەکی دیکەوە کۆمەڵگای سوریا بە هۆی فرە پێکهاتەییەوە خاوەنی هەستی نیشتمانپەروەری و ئیسلامییە و بە ئاسانی ناخرێتە ژێر کۆنتڕۆڵەوە. هەربۆیە بەڕێزیان وتیان کە ناوچە داگیرکراوەکانی سوریا بە دەستی گەنجانی لێهاتووی ئەم وڵاتە ئازاد دەکرێت و گومان لەوەدا نییە کە ئەمریکا لەم وڵاتەدا شوێنی نابێتەوە و بە یارمەتی خودا، ئەمریکا بە دەستی بەرەی خۆڕاگری لە ناوچەکە دەکرێتە دەرەوە.
ئەڵبەت دەسەڵاتی پێشووی سوریا هەندێک نەیاری ڕێگاپێدراوی هەبوو کە پێویستی بەوە دەکرد گرنگیی بە داواکاری و قسەی ئەوان بدایا تا ئەم وڵاتە تووشی پیلانی هاوبەشی ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنیستی نەبوایا، بەڵام ئەوەمان لەبیر بێت کە ئەمریکا و زایۆنیستەکان لە لایەکەوە هاوکاری هێزەکانی سوریای دیمۆکرات دەکەن بە پێدانی پارە و چەک و پێداویستی سەربازی و لە لایەکی دیکەشەوە هاوکاری ئەو گرووپە چەکدارانە دەکەن کە دوژمنی هەسەدن و شەڕی کوردەکان دەکەن.
ئەمەش پیشان دەدات کە ئەمریکا بۆ هێزەکانی هەسەدە و گرووپە چەکدارەکانی نەیاری و بە گشتی بۆ سوریا خێر و چاکەی ناوێت، بەڵکوو لە بەرژەوەندی ڕژێمی زایۆنیستیدا هەوڵی دابەشکردنی سوریا دەدات.
بەرەی خۆڕاگری وەک چۆن ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران وتیان، هەرچی گوشارەکان لە دژی زیاتر بێت، ئیرادە و تواناکانی زیاتر و بەهێزتر دەبێت و هەرچی شەڕی زیاتری لە گەڵدا بکرێت، زیاتر بڵاو دەبێتەوە و لە داهاتوودا بەرەی خۆڕاگری کاریگەری بەربڵاوی خۆی لە ناوچەکەدا زیاتر پیشان دەدات./.