بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، دکتۆر مەسعود پزیشکیان سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران لە چاوپێکەوتنی عومەر پۆڵات وەزیری بازرگانی تورکیا، جەختی لە سەر پێویستی و گرنگی پتەوکردنی پەیوەندی نێوان وڵاتانی ئیسلامی کردەوە و وتی: لەو بڕوایەدام کە وڵاتانی ئیسلامی دەبێت پەیوەندی و هاوکاری نێوانیان زیاتر لەوەی ئێستا پەرەپێبدەن.
پزیشکیان وتی: ئەگەر وڵاتانی ئیسلامی کەڵک لە توانا و دەفرایەتییەکانی خۆیان لە بوارە جیاجیاکاندا وەربگرن، بە دڵنیاییەوە لە بەرژەوەندی جیهانی ئیسلام و تەواوی موسڵمانانە و وڵاتانی ئیسلامی بەهێز دەکات و ڕژێمی زایۆنیستی و زلهێزەکانی دیکە توانای دەستدرێژی و دەستێوەردانیان لە کاروباری موسڵماناندا نییە.
سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران وتی: وڵاتانی ئیسلامی ئەگەر ناکۆکییەکانی نێوانیان بەلاوە بنێن، جیهانی ئیسلام بەهێز دەبێت و جیهان بەڕێزەوە مامەڵەی لە گەڵدا دەکات./.