بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە هێرشەکانی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ سەر کەمپی نوسیرات لە ناوەڕاستی کەرتی غەززە زیاتر لە 30 کەس شەهید و 84 ی دیکەش بریندار بوون.
لە کاتێکدا کە 434 ڕۆژ بە سەر شەڕی غەززەدا تێپەڕ دەبێت، نووسینگەی ڕۆژنامەوانی حکومی لە کەرتی غەززە ڕایگەیاند کە لە تاوانی نوێی زایۆنیستەکان لە کەمپی نوسیرات لە ناوەڕاستی غەززە تا ئێستا 33 کەس شەهید و 84 ی دیکەش بریندار بوون.
هەروەها لە هێرشی فڕۆکە شەڕکەرەکانی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ سەر خێوەتی ئاوارەکان لە باشوری شاری خان یونس 3 کەس شەهید و ژمارەیەک بریندار بوون کە زۆربەیان منداڵن.
سەرچاوە پزیشکییەکان ڕایانگەیاندووە کە لە هێرشە ئاسمانییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی لە ڕۆژی پێنج شەممە 71 کەس شەهید بوون./.