بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەنتۆنی بلینکەن لە شاری ئەنکەرە لە گەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا کۆبووە.
لەو کۆبوونەوەدا هەر دوو لا سەبارەت بە پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و دۆخی سوریا لە پاش کەوتنی دەسەڵاتەکەی بەشار ئەسەد، وتووێژیان کرد.
ئەردۆغان ڕایگەیاند کە تورکیا پشتیوانی لە پاراستنی ئاسایشی، یەکپارچەیی خاک و یەکگرتوویی پێکهاتەی سوریا دەکات.
سەرۆک کۆماری تورکیا ڕایگەیاند کە موڵەتی ئەوە نادات هیچ لاوازییەک لە شەڕی دژ بە تیرۆردا ببینرێت.
وەزیری دەرەوەی ئەمریکاش وتی کە دەبێت ڕێز لە سەرجەم لایەنەکانی سوریا بگیرێت و گیانی خەڵکی مەدەنیش پارێزراو بێت./.