بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حوسێن ئەکبەری لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس ڕایگەیاند کە ” زیاتر لە 350 هێرشی ئاسمانی لە لایەن ڕژێمی زایۆنیستییەوە لە ماوەی 48 کاتژمێر بووە هۆی لەناوچوونی بەشێکی زۆری توانا سەربازییەکانی سوریا و لەدەستچوونی ژێرخانەکانی ئەم وڵاتە، هەروەها بەشێکی زۆری خاکی سوریا تا نزیکی دیمەشق داگیر کرا “.
ناوبراو ڕایگەیاند ” پرسیارەکە ئەوەیە کە ڕژێمی زایۆنیستی بۆ لە سەردەمی حکومەتی پێشوودا توانای وەهای نەبوو؟ لە بەر ئەوەی کە لە هاوپەیمانەکانی سوریا دەترسا. ئایا ئەم هێرش و دەسدرێژییە بە ڕێکەوتنی نێوان ڕژێمی زایۆنیستی و گرووپی دەسەڵاتداری ئێستای سوریا کراوە یان بە بێ هاوئاهەنگی لە گەڵیدا؟ “./.